بەرەنگاربونەوە وەک باوەرێک

عبدالرزاق مەهدی

بونیەیی نەتەوەی هەڵگری چەندین باوەڕ و فکرەی قول و جیاوازە لە ناوخۆدا، کە بە ڕێگەی ئەو باوەڕانەوە هەموو تاکەکانی ئەو نەتەوەیە ئاڕاستە وەردەگرن، بەرەنگاربونەوە وەک باوەرێک خاوەن گرنگی یەکجار زۆر و تایبەتە چونکە تاکەکانی هەر نەتەوەیەک بەهۆی هەبوونی گیانی بەرەنگاری دەست دەکەن بە پاراستنی خۆیان و نەتەوەکەیان لە دوژمن و هەموو هەرەشەکان، کەواتە گیانی بەرەنگاری پێویستیەکی جدی گرنگە بۆ هەر تاکێک لە تاکەکانی هەر نەتەوەیەک، نەتەوەی کورد لە کۆی مێژووی خۆیدا خاوەن گیانی بەرەنگاری بووە بەلام بەرەنگاری وەک باوەرێک لایی کورد زۆر لاواز بووە و بونیەیی نەتەوەی کورد بەهۆی لاواز بوون و داڕوخانی نەیتوانیەوە لە کاتی پێویست بەرەنگاری وەک باوەرێک گەشەپێبدات و بەهێزی بکاتن ، هەر ئەمەش بووە هۆکار تا دوژمنانی کورد ئەو لاوازیەی لە گیانی بەرەنگاری لایی تاکی کورد هەبووە بە دەرفەت بیزانن و کورد بەهۆیەوە ملکەچ و دەستبەسەر بکەن لە کۆی مێژوودا، هەربوویە ئەبێت کورد بەخۆدابچێتەوە و لە ئیستادا تەواوی روشنبیران و پارت و رێکخراوەکان دەست بکەن بە کارکردن لەسەر گەشەپێدانی گیانی بەرەنگاری لایی تاکی کورد و دەبێت هەموو سیستەمی پەروەردە وەک ناوەندێکی لێ بێت بۆ بەرەوپێشبردنی گیانی بەرەنگاری لەسەر ئاستی سەرتاسەری و نەتەوەی ، تا هەموو ئەو کارانە دەبنە هۆکار تا لە ڕێگەیەوە دوژمن رابگرین و کوردستان پارێزراو بکەین و ئەمەش بکەینە فاکتەرێک بۆ داهاتوو تا کار بکەین لەسەر رزگارکردنێکی سەرتاسەری و هەستانەوەیەکی نەتەوەی گەورە و رزگارکردنی نیشتیمانی دایک و خاکی باپیرانمان لە ماد و گود و میتانیەکان کە کوردستانی گەورەیە ، زۆر جاران بە کەم سەیری بابەتی وا دەکرێت وەک ئەوەی دەلێن چۆن باورێک دەبێتە هۆکاری روودانی ئەو هەموو شتە وەلامەکە ئەوەیە بەڵی تەنها باوەڕێک ئەکرێت هۆکاری دڕوست بوونی هەموو ئەو شتانە بێت ، ئەو باوەڕە بە تەنیا ئەتوانێت گەشەپێدانی تەواو لایی تاکی کورد دڕوست بکاتن و ئەو گەشەپێدانە گورانکاری بنچینەی لە سەرتاسەری کوردستان بەدیبهێنێت و ئازادی ڕاستەقینە و سەروەری تەواو بۆ کورد ئیتر لە خەونەوە بکاتە ڕاستی ، بۆیە ئەبێت وەک ئیسرائیلیەکان زیرەک و وریابین و تاکەکانمان بە گیانی بەرەنگاری پێرابگەهینین و خۆشەویستی وڵات و نێشتیمان لە یابانیەکان فێر بێبین و ئەم خوشەویستیە بکەینە تاکە خوشەویستی ڕاستەقینەیی تاکەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمن لەگەڵی تاکە ئەرکی پیروزی تاکەکان، وەک مێناحیم بێگن دەڵێت “ خۆینی ئیمە ژیانەوەی بیروباوەرەکانمانە “ کەواتە ئەبێت خۆینی ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی کورد و خۆینی پێشمەرگەکان ببێتە هەوێنی گەشەسەندی بیروباوەڕی بەرەنگاری و نیشتیمان پەروەری لایی هەموو تاکێکی کورد و دەرەنجامەکەی لەگەڵی ئازادی سەرتاسەری و هەستانەوەی نەتەوەت بێت .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.