بەر لە دزینی پارەی مەرزەکان دەنگی خەڵکیان دەدزی..!

✩بێستون ساڵەیی

لایەنێک بە خۆی بڵێت حزب کە نەتوانێت لە ڕێگەی دیموکراسی و هەڵبژاردن متمانەی زۆرینەی دەنگی خەڵک بەدەست بهێنێت، بۆ مانەوەی خۆی دەست دەکات بە تاڵان کردن، دەست بۆ قووتی خەڵک دەبات، ئاستەنگ و تەگەرە دروست دەکات، بۆ هەر پرسێک دەبێتە دژبەر..

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە یەکەمین هەڵبژاردنەوە تا دەگات بە ئەمڕۆ لە هیچ هەڵبژاردنێک نەیتوانیوە براوەی هەڵبژاردن و دەنگی یەکەمی کوردستان بێت، لە هەر هەڵبژاردنێکدا بە هەر جۆرە تەکنیکێک چ لە گەڵ لایەنی دیکە چ بە تەنها بەشداری هەڵبژاردنی کردبێت لە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستاندا شکستی هێناوەو هەمیشە لە دوای پارتی خۆی بینیوەتەوە، ئەوەی بەدەستیشی هێنابێت بە سەدان فرتوفێڵ و تەزویر و دزینی سەندوقەکانی دەنگدان و دەستکاریکردنیانەوە بووە..

یەکێتی لە کەشی دیموکراسیدا هیچ کات هەڵناکات و ئارام ناگرێت چونکە لەم کەشەدا هەمیشە مەرگی بەچاوی خۆی بینیوە، بۆیە بەر لە مەرگی تەگەرە دەخاتە بەردەم هەڵبژاردن و نایەوێت بکەوێتە کێبڕکێکەوە کە سوور دەزانێت ئەنجامەکان بۆی دڵخۆشکەر نابن و متمانەو باوەڕی جەماوەرەکەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دەست دەدات..

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاتێک دەزانێت مەیدانەکە بۆی لەبار نابێت نە خەڵک دەناسێت نە نیشتیمان، دەست بۆ هەر کارێک دەبات کە تیایدا بمێنێتەوەو بەرژەوەندییەکانی لە دەست نەچن، ئەوان بەر لە دزینی داهاتی مەرزەکان و ئێستاش پارەی بانکەکان، سەندوقی دەنگی خەڵکیان دەدزی، سەندوقی دەنگدانەکانیان بە ئاشکرا لە ژێر هەڕەشەی چەکداریدا بۆ شوێنە نادیارەکان دەگوازتەوە، هەر وەکو ئەمڕۆ چۆن پارەی بانکەکان کە مافی خەڵکە لە سەندوقی بانکەکان بەتاڵان دەبەن و بۆ شوێنی نادیار دەیگوازنەوە.

کێشەی سەرەکی یەکێتی نیشتیمانی کێشەیێکی دەروونیە، پارتی گرێکەیانە. پێشکەوتنەکانی پارتی لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە، قەبارەی پارتی لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی دەنگەکان، متمانەو باوەڕی جەماوەر بە پارتی، پانتایی فراوانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە، سەنگی پارتی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانیدا هەموو ئەمانە بوونەتە گرێ بۆ سەر دڵی یەکێتی واتە پارتی بۆ ئەوان بووەتە فۆبیایێک، لە زاری سەرکردەکانی خۆیانەوە ئەم ڕاستیەیانەیان خستووەتە ڕوو کە نێوانی پارتی و یەکێتی ئاسمان و ڕێسمانە وەکو خۆیان دەڵێن دەوڵەتانی دراوسێ و جیهانی هیچ حسابێک بۆ یەکێتی ناکەن، بۆیە کە یەکێتی شکستەکانی خۆیان دەبینن ئیتر دەست بۆ خیانەت کردن دەبەن و بێ ئەوەی تۆزقاڵێک حساب یاخود شەرم لە گەل و نیشتیمان بکەن…

یەکێتی بۆ دژایەتی کردن هەمیشە دوو چەکی ئامادەکراوی بەدەستەوە بووە، یەکەمیان جنێودان و شێواندنی ڕاستی و درۆ، دووەمیشیان خیانەت.
ئەوان لە قوتابخانەیێکی بێ سەروبەری دوور لە مۆڕاڵ و دوور لە بەهای ئەخلاقی پەروەردە کراون و دەکرێن، لەو قوتابخانەیە خەراپ و بێ کەڵکەدا هەموو وانەیەکی تێدا دەخوێندرێت جگە لە وانەکانی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و ڕێزگرتن لە مێژوو و پیرۆزییەکان ، بە جۆرێک خەڵک پەروەردە دەکەن کە هەمیشە لە گەڵ ڕقدا بژین ، هەمیشە دڕکێک بن بۆ گەل و خاکەکەیان..

یەکێتی چاوەڕێی باش بوون و کاری خێری لێ ناکرێت بۆ کوردستان، ناتوانن باش بن چونکە پەروەردەکەیان وای فێرنەکردوون بەرامبەر کوردستان و گەلەکەی باش بن، هەمیشە لەبەرەی تۆویی دوو بەرەکی و ناوچەگەریی و چەواشەکارییدان. ئەوان مافیائاسایانە هەڵسووکەوت دەکەن و لەگەڵ یاسا و ڕێساکاندا هەستیارییان هەیەو هەمیشە لادانیان هەبووە، چوونە ژێرباری یاسا هەموو ئەو سەرەدەری و سەرەڕۆیی و تەڵانبردن و دزیکردنانەی دەیکەن ڕادەگیرێن و دەستیان کورت دەکات ئەوان لە زماندا شارستانیین، بەڵام بە کردەوە لە لایەنێکی مافیاو میلیشیایی زیاتر نین..

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ یێن بەلاڤبووی ببینی…..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.