بەشێک لەرێکخراوەکانی ژنان دەبنە هۆی لێکترازانی خێزانەکان …

وەلید محەمەد


لە کلتووری کوردەواری دا ژن نەک نیوەی کۆمەڵە بەڵکو سەرکردایەتی خێزانیش دەکات و هەموو ڕۆژەکانی ساڵیش ڕۆژی ئافرەتانن نەک تەنها لە ساڵێکدا یەک ڕۆژ .
٨ ی مارس بە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان و خانمان هەژماردەکرێت، ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان ئاهەنگ دەگێرن و دروشمی ژن نیوەی کۆمەڵەو نا بۆ کوشتنی ئافرەتان و بەڵێ بۆ یەکسانی نێوان ئافرەتان پیاوان ….. بەرزدەکەنەوە. ئەم ڕێکخراوانە بەقسەی خۆیان بێت خزمەتی ئافرەتان و ژنان دەکەن و گەشە بەهزرو بیرو تواناکانیان دەدەن. بەڵام بەپێچەوانەوە دروشمەکانیان درزیان خستووتە ناو خێزانەکان و ڕێژەی جیابوونەوەو کۆشتنی ئافرەتان و لێکترازانی خێزان سات بە سات لە زیادبووندایە. ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە لەئێستاو داهاتوودا بۆ سەر خێزانەکان. هەمیشە کلتوری کوردەواری، باو باپیرانمان ڕێزیان لە ئافرەتان گرتووەو لەکاروباری بەڕێوەبردنی ماڵ هەمیشە ژنان پشکی شێریان بەرکەوتووە. لە کلتوری کوردەواریدا ژنان نەک نیوەی کۆمەڵن، بەڵکو ڕێزگرتنی نێوان ژن و پیاو ئەوەندە بەرزە، ژنان لە گشت هەنگاوەکانی خێزان ڕەنگی داوەتەوەو لە زۆربەی کاتەکاندا ژنان سەرکردایەتی خێزان دەکەن و هەموو کاروبارەکانی خێزانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکردووە. بەڵگەش لەسەر قسەکانی ئێمە ڕولی ژنەکانە لە گشت شۆڕشە جیاوازەکانی کوردستان کە چۆن ئافرەتان و خانمان و دایکان شان بەشانی پیاوەکانیان بەرگرییان لەخاکی پیرۆزی کوردستان دەکرد. سەرکردەکانی شۆڕش هەمیشە دووپات دەکەنەوە گەر ڕولی ژنان و دایکان نەبووایە زەحمەت بوو ئامانجەکان بەدەست بهێنین. ژن ژیانە، بەبێ ژنان و ئافرەتان ژیان بەڕێوەناچێت و لە کۆمەڵگەی کوردەواری و کوردستان دا ڕێزگرتن و هاوکاری بنەمای سەرکەوتنی خێزانە، نەک تەنها ڕۆژێک بەڵکو هەموو ڕۆژەکانی ساڵ ڕۆژی ژنان و خانمانە.بەشێک لەڕێکخراوەکان جوانی و ڕێزگرتن و تەبایی خێزانیان شێواندووە داواکارین لایەنی پەیوەندیدار ئەم جورە ڕێکخراوانە سزا بدات، چۆنکە جگە لە زیان هیچی تریان بۆ خێزان نیە.
نا بۆ کوشتن و لێکترازان.
بەڵێ بۆ ڕێزگرتن لەخێزان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.