بەلای بەرپرسانی یەکێتیەوە درۆ و تەشیر بۆتە عورف !

احمد گلی

درۆکردن مێژوویەکی کۆنی ھەیە، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی ھەموو بوارەکانی ژیان، لە ژیانی سیاسی بەرپرسانی یەکێتیش درۆکردن پێشکەوتووەو خەسڵەتی عورف و عادەتی وەرگرتووە، ھەمیشە تاکتیکەکانی درۆکردنیان دەگۆڕێت و خۆی نوێ دەکاتەوە!

لەم سەردەمەدا درۆی بەرپرسانی یەکێتی گەشتۆتە ترۆپکی پێگەشتویی، سیاسەتە تاکرەوەکانی کەرتە سەرۆکەکەی یەکێتی لەناوچەیەکی لۆکاڵی، ھۆکاری سەرەکی سەرجەم گرفت و کێشاکانە کە روبەرووی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە،
بەدرۆو چەواشەکاری بەرپرسانی یەکێتی ئەوراستیە ناشاردرێتەوە کەبەھۆیی ئاودیوکردنی دۆلار و دزی و فزی و قاچاخچێتی و ماڤیا گەراتی کەرەتە سەرۆکەکەی یەکێتی، کوردستان و تەنانەت عێراقیش توشی ئابلۆقەی ئابووری بووە!

گەورەو بچوکی وڵات شارەزای ئەخلاق و عەقڵیەتی بەرپرسانی یەکێتی و کەرتە سەرۆکەکەیەتی، ژیانی ئێستای بەرپرسانی یەکێتی بەپلەی یەکەم، لەسەر درۆی ڕەھا دەژین، ھەرچەند سەراپای مێژوویی یەکێتی درۆو خیانەت و خۆفرۆشی و لەباربردنی دەستەکەوتەکانی کوردە، بۆیە ئامانجی بەرپرسانی یەکێتی لەم تاکتیکی نوێی درۆکردنیان یاریکردنە روداوو و پێشھاتەکان .

ئەلێکسەندەر کويری لەوتاری (وردبونەوەیەک لەدرۆ) دەڵێت؛ لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ھیچ کاتێک مرۆڤ بەم ئاستەی ئێستاو بەم شێوازە بەردەوام و رێکخراو و ناشرینە درۆی نەکردوە.
گەر ئەلێکسەندەر ئێستە لەژیان بوایە و سیاسەتی رۆژانەی بەرپرسانی یەکێتی بدیبا، بۆیانی دەینوسی « بەراستی درۆزانن، رووی ھەموو درۆزنانتان سپی کردۆتەوە»

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.