بەهۆی خیانەی 16 ئۆکتۆبەرەوە کەرکووک پێنج ساڵە داگیر کراوە
ئارەزو جەبار
لە یادی خیانەتی١٦ئەکتوبەر
پێنج ساڵ لەمو پیش لە رۆژی ٢٠١٧/١٠/١٦تاقمیەک لە خیانەتکاران ناو لایەنیکی دیاری کراو کوردستانی ،شاري کەرکووک وخورماتوو وخانقین ولە سەدا پەنجای خاکی کوردستانیان بە گروپەکانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی فرۆشت بە هۆی ئەو خیانەتەوە چەندین رۆڵی کورد بەدەستی ملیشیا لە یاسا دەرچۆکان شەهید کران وماڵ وحاڵی کورد لە خورماتوو وکەرکوک تاڵان کران هاوڵاتیانی کوردیش ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون٠
ئەمرۆ کە پێنج ساڵ تێ ئەپەری بەسەر ئەو خیانەتە گەورەیە ئێستا دۆخی کەرکوک ناهەموار وداگیرکراوە لە دەر ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەر ولە دوای ئەو خیانەتیشەوە ئیدارەیەکی بە زۆر سەپیندراوەی بۆ کەرکوک دانراوە کەوا بەعس ئاسا پرۆسەی تەعریبی زەوی وزاری کورد دەستی پێ کردوە و٣٥ هەزار خێزانی عەرەبی هاوردە هاتونتە کەرکوک لە سایی ئەو ئیدارە و پرۆسەی تەعریب بەردەوامە هەر بەهۆی ١٦ی ئەکتوبەرەوە پۆست لە کورد وەر گیراوتەوە وبە عەرەب وتورکمان دراوە ولە ساڵی ٢٠١٧وە تاکو ئێستا کورد لە کەرکوک سەد پۆستی ئیداری وئەمنی لە دەستداوە.
ئەمە بەدەر لە پروایزکردنی کورد وسرینەوەی زمانی کوردی لە تابلوکانی فەرمانگاکانی کەرکوک وخەزمەت نەکردنی ناوچە کوردیەکان کەرکوک کە سەرجەمیان دەراویشتەی خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەرن.
بۆیە لەم ساڵدا لەم یادە داوا ئەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراقی فیدراڵ کار بکەن بۆئاسای کردنەوەی دۆخی کەرکوک دەرکردنی سەرجەم هێزە داگیرکەرەکان لە شارەکە هاوکات داوا ئەکەین قەربووی ماددیی کەس وکاری شەهیدان ١٦ی ئەکتوبەر و زیان لێکەوتوانی دووزخورماتوو وکەرکوک بکرێتەوە.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی پیشمەرگەی بەرگریکار لە خاک ونیشتمان سەر شۆڕی بۆ خیانەتکاران وخاک فرۆشان نیشتمان
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.