بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: راستەکە دەوترێت ئەوانەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن، تووشی ڤایرۆسەکەدەبن
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: راستە کە دەوترێت ئەوانەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن، تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، بەڵام مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە لەسەریان کەمتر دەبێت
سەباح هەورامی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لێرە و لەوێ دەنگۆ هەیە کە ئەو کەسانەی ڤاکسینیش وەردەگرن تووشی کۆرۆنا دەبن، بەدڵنیاییەوە ئەوە ڕاستە ئەوانی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون و ڤاکسینیشیان وەرگرتووە هەر تووش دەبن، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە بەرگرییان بەهێزترە و مەترسی نابێت لەسەریان”
سەباح هەورامی جەختی لەوەکردەوە: “سەرەکیترین ڕێگای خۆپاراستن لە کۆرۆنا وەرگرتنی ڤاکسینە”
دوێنێ 17 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 339 تووشبووی نوێش تۆماركراون
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.