بەیاننامەیەک ژلایێ دکتور کەمال کەرکوکی ڤە هاتیە بەلاڤکرن

بەیاننامە
فڕۆکەخانەی کەرکووک: هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ بازدان بە سەر دۆسیەکانی گەندەڵیدا و سووکایەتیکردن بە گیانی هاووڵاتییان

لێدوانەکەی بەڕێز جێگری سەرۆکی پارلەمانی عێراق لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا دێت کە بۆ لەناوبردنی گەندەڵی و، ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵی حزبە شکستخواردووەکانن بۆ بەسیاسیکردنی هەر دۆسیەیەک یان بابەتێکی تەکنیکی یان خزمەتگوزاری، تەنانەت ئەگەر دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتیانیش بێت.

ئەو حزبانەی دەیان ساڵە هەوڵ دەدەن بگەنە سەر ڕووبەری پرۆسەی سیاسی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی تەنانەت دەنگی جەماوەرەکەی خۆیشیان بەدەست بهێنن، ئەمڕۆ هاتوون فشار بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکووک دەکەن، ئەگەر چی ئەو کارە کاریگەریی بە سەر ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییانەوە هەیە. تەنیا مەبەستی ئەوانیش بەدەستهێنانی دەسکەوتی دارایی بێ ئەرزشە و، لەبری ئەوەی دان بە هەڵەکانیاندا بنێن و داوای لێبوردن لە هاووڵاتییانی کەرکووک بکەن، دەبینین خەریکی کێبەرکێن بۆ دەرکردنی بەیاننامەی ڕازاوەی پڕ لە هاندان و دنەدانی نەتەوەیی، تەنیا بۆ خۆشاردنەوە و داپۆشینی ئاستی گەندەڵیی دارایی و مایەپووچیی سیاسیی خۆیان.

لەبەر ئەوەی گیانی هاووڵاتییانی کەرکووک لە سیاسییەکانی ڕێکەوت بەنرخترە، بەڕێز جێگری دووەم و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام لە بۆسەدا دەبن بۆ پووچەڵکردنی هەوڵەکانی حزبە شکستخواردووەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆسیەکانی گەندەڵی لە ڕێی گوتاری میدیایی ورووژێنەوە.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان
١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.