بە بڕیاری مەسرور بارزانی بڕی 1 ملیار‌و 805 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە تەرخانکرا
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ئاوی خواردنەوە درا لە چەندین گەڕەکی جیاوازی شار‌و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژەیه‌كی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامهندی نیشاندا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی یەک ملیار و 805 ملیۆن و 804 هەزار و 860 دینار، بۆ پڕۆژەكانی “دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه”ى چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کە بەم شێوەیەى خوارەوەن:
١- گهڕەكی جوندیان لە سۆران.
٢- ئاوی گوندی شاوراوه و هاودیان له ناحیه‌ی دیانا.
٣- دانانی چوار سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی ئاوی زارگه‌لی.
٤- دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی ئاوی سه‌روچاوه.
٥- دابینكردن و دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی سرێشمه.
٦- ئاوی گوندی جۆنه‌ر له ناحیه‌ی خه‌لیفان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.