بە بڕیاری ٦٦٦ کوردانی فەیلی جینۆسایدکران
وەلید مەحەمەد
ئەمڕۆ ٤ نیسان بەڕۆژی جینۆسایدی کوردە فەیلیەکان دادەنرێت، کە بەعسیەکان بڕیاری ژمارە (666 )یان دەرکرد، ئەم بڕیارە بووە هۆی کۆچی زۆرەملێی کوردە فەیلیەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ،وە شاڵاوی گرتن و زیندانی کردن و بێ سەروشوێن کردنی گەنجان و لاوانی کوردی فەیلی پەرەی سەند ، بەبیانوی ئەوەی کە ئەمانە لە ڕیشەدا بێگانەن و عێراقی نین و مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و عێراق هەیە.
بڕیاری دەرکردنی فەیلەکان بەنهێنی لەلایەن دکتاتۆری عێراقەوە دەرکرابوو لەکاتیکدا فەیلیەکان لەدێر زەمانەوە و پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و عەرەب ، کوردەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەو شووێنانەی کەلێی دەرکران نیشتەجێبوون.
بەتۆندی دەرکردن و جینۆسایدکردنی کوردە فەیلیەکان شەرمەزارو ڕیسوا دەکەین و داوکارین لەحکومەتی عێراقی فیدڕاڵ قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکات، هەروەها داواکارین کومەڵگەی نێودەوڵەتیی کۆمەڵکۆژی گەلی کوردستان بەجینۆساید بناسێنرێت.
وەلید محەمەد
چاڵاکوان
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.