بە ماندووکردنی عێراق ھەروەک چۆن گا ماندوو دەکرێت لەبەرژەوەندی کوردە!

هوگـــر نێروەیی

لە عێراق نە شەڕ و پێکدادانی ھێزە شیعەکان لە ناوخۆدا لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە، نە ئاسایبونەوەی پەیوەندیان لەبەرژوەندی ھەرێمی کوردستانە بەڵکو تەنھا ئەو دۆخەی ئێستا بە ھەڵواسراوی بمێنێتەوە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە، واتا ھەر لە سەنگەری دژبەیەک بن بەڵام پێکدادان و شەڕ نەبێت بەڵام پێکھاتنیش نەبێت ھەر چاویان لەیەکتر سوربکەنەوە. کە شەڕ بوو ھەرچۆنێک بێت وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی ھەرێمی کوردستانیش پەلکێشی ئەو شەڕە دەکەن جا بەھەرشێوەیەک بێت بە بەھانەی ھەرێمی نزیک لەدەوڵەتی زایونی بێت یان بەڕێگای ھێزێکی نزیک لە خۆی کە لەسەر ھەرێم حساب بکەن. گەر پەیوەندیشیان ئاسایی بێت ئەوکات واز لەیەکتر دەھێنن ھەموو چاویان دەچێتە سەر ھەرێم وبەیەکەوە لەیەک سەنگەرەوە دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن و پیلانی لەناوبردن و لاوازکردنی دادەڕێژن بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا بێت بەھۆی ترس لەخۆیان ھەم چاویان لەسەر ھەرێم کەم دەبێت ھەم ئەو ھێزەیان نابێت دژایەتی ھەرێمی پێ بکەن.

‏‎کاتێک لەنێو گۆڕەپانی شەڕی گادای گا ماندوبکە بەڵام زۆر سەرکێشی مەکە بەجوڵاندنی پارچە قوماشە سورەکە کە ئاگات لەخۆت نەمێنێت زۆر نزیک بیت چونکە گا لە ھەرکات و دەرفەتێک کە بۆی بڕەخسێت گیانت دەبات، گەر قاچەکانیشی بشکێنی چاوەکانی ھەر دەقیق لەسەر تۆن ئەو ھێزە لە سەری داھەیە کە بەجارێک لەناوت ببات، جا ئەوەی گرنگە لەناو گۆرەپانەکەدا ھەم گا ماندوبکەی ھەم سەرکێشی زۆر نەکەی ڕێگای پاشەکشەت ھەبێت. ڕێک ئەو یاسایە لەناو گۆڕەپانی شەڕی گادا لە عێراق پراکتیزە بکرێت سودی دەبێت.عێراق ئەو گایەیە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان چەند لاوازیش بێت چەند برینداریش بێت قاچەکانیش بشکێنرێت گەر کێشە لەناوخودی خۆی نەبوو ئەو ھێزە ھەر دەمێنێت کە گورزێک لەھەرێم بدات بەڵام ھەتا عێراق بەخۆیەوە مەشغوڵ بێت وەکو گا ھەر ماندوو دەبێت لە چوار دەوری خۆی دەسوڕێتەوە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێت گورز لە ھەرێم بدات ھەرچاوی تەنھا لەناوخۆی خۆی دەبێت.

‏‎بەکورتی بە پوختی لێکردنەوەی سەری گا کەعێراقە لە ئێستادا لەتوانای ھەرێمی کوردستان دا نیە زۆر بە خراپی لە سەر ھەرێم دەشکێتەوە، گەڕانەوەی ھێزی گاش کە گرژیەکانی لەنێوان میشلیایەکانی عێراق نەمێنێت ئەوکات ھەموو ھێزی خۆی بۆ دژایەتیکردن و لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.