بە کێ دەگوترێت ئافرەتی سەرکەووتوو ؟

کاتێک باسی سەرکەوتن دەکرێت هەموومان بیرمان بۆ پرۆژە و کاری گەورە دەچێت بەڵام مەرج نیە سەرکەوتن تەنیا لە چوارچێوەی کارو پرۆژەی گەورە بێت بێگومان ئەوانەش بەدەر نین لە بەشە گەورەکەی سەرکەوتن بەڵام دەکرێت سەرکەوتن بە ڕوویێکی تریش ببینین و روونبکەینەوە:

*ئەو ئافرەتانەی کە دژی هەموو خراپی و تانەی کۆمەڵگا ڕادەوەستن و دەسبەرداری خەونی گەورەیی منداڵەکانیان بە تایبەت کچەکانیان نابن و پشگیریان دەکەن ئافرەتی سەرکەوتوون.

*ئەو ئافرەتانەی کە بەبێ بوونی هیچ پشتگیریەک رۆژ تا شەو خەریکی کاری تاقەتپڕوکێنن تا پاروە نانێکی حەلاڵ بۆ منداڵەکانیان پەیدا بکەن سەرکەوتوون.

*ئەو ئافرەتانەی کە هەمیشە لە خەمی باوک و برا و هاوسەرەکانیاندا دەبن و گرینگیان پێدەدەن سەرکەوتوون.

*ئەو ئافرەتانەی لە کاتە سەخت و دژوارەکاندا بەرگەی خراپی و قسەی ناخۆشی هاوسەرەکانیان دەگرن تا منداڵەکانیان لە نازی دایک بێبەش نەبن سەرکەوتوون.

*ئەو دایکانەی کە چەندەها ساڵ و بەبێ ماندووبوون، چاودێری و بەرگەی نەخۆشی و کەم ئەندامی منداڵەکانیان دەگرن ئافرەتی سەرکەوتوون.

• ئەو ئافرەتانەی کە بەهۆی کارکردنی تایبەتی خۆیان مافی خێزان و منداڵ و هاوسەرەکانیان دەدەن بەبێ کەم و کوری ئافرەتی سەرکەوتوون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.