ب وێنە …بڕیاری بەقەزابوونی ناحیەی سیدەکان درا، گوندی بەرمیزەش کرایە ناحیە

زێ بادینان:

ئاواز شێرزاد ئەحمەد، چاڵاکوان و ئەندامی دەستەی بەقەزاکردنی سیدەکان بۆ ماڵپەڕی زێ بادینان گوت،ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە ئێمە دەستەیەک لە چاڵاکوانانی دەڤەرەکە کە پێک هاتبوین لە 7 کەس بڕیارماندا بەدواداچون بۆ پرۆسەی بە قەزاکردنی سیدەکان بکەین ، چونکە ساڵانێکی زۆرە سیدەکان سەرباری ئەوەی گەورەترین ناحیەیە لەسەر ئاستی عێراق لەهەمان کاتدا هەموو مەرجەکانی بەقەزابوونی تێدابوو و لەگەڵ ئەوەشدا خواستی تەواوی خەڵکەکە بوو کە سیدەکان لەڕووی ئیداریەوە پێویستی بە گرنگی زیاترە لەڕووی ئاوەدانیەوە و لەڕووی کارگێڕیشەوە پێویستی بە فراوانکردن هەیە بەهۆی زۆری ڕێژەی دانیشتوان و فراوانی ناوچەکە ، لەم پێناوەشدا لە دەرگای چەندین لایەنی ئەمنی و حوکومی و حزبیمان دا بەسوپاسەوە گشتیان هاوکاربوون لەگەیاندنی پەیام و داواکاری خەڵک ، دواجار حوکومەت بڕیاری دا سیدەکان بکرێتە قەزا هاوکات گوندی بەرمیزەش لەگەڵیدا بکرێتە ناحیە ، ئەمە بەهەنگاوێکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حوکومەتی هەرێمی کوردستانی دەزانین و هیوادارین لەگەڵ دەستپێکی بەقەزابوون سیدەکان گرینگیەکی تەواوی پێ بدرێت لەڕووی خزمەت گوزاری و لەڕووی ئەمنیشەوە دڵنیایی بە خەڵکەکە بدێت ، چونکە ناجێگیری دۆخی ئەمنی وای کردووە سنورەکە تا ڕادەیەک چۆڵ بکرێت بەتایبەت گوندەکان خەڵک ڕووەو شارەکان بڕۆن ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.