ب وێنە …..هاوینه‌ هه‌واری كولیتا


یه‌كێكه‌ له‌شوێنه‌ دڵرفێن و سه‌ره‌نج راكێشه‌كانی كوردستان له‌ ناوچه‌ی بارزان پشته‌وه‌ی گۆندی ئاڵكا له‌ بناری چیای پیرس ه‌وه‌
هه‌ڵكه‌وتووی سرۆشتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ وایكردووه‌ جوانییه‌كی ئه‌فسوناوی روخساری كۆی ئه‌م هاوینه‌هه‌واره‌ دا بپوشێت،
به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی به‌هار و پایز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئارام به‌خشترین شوینه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی
زۆر به‌ی جار سرۆشتی ئه‌م شوێنه‌ دوو وه‌رز له‌خو ده‌گریت له‌یه‌ك كات دا ئه‌مه‌ش حاله‌تیكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ رووداوه‌ سرۆشتییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ پایز و زستانان دا
به‌هوی بوونی ئاوی كانیاوه‌ سرۆشتییه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ بو گه‌شتو گۆزار به‌سه‌ربردنی كاتێك خۆش و ئارام دور له‌جه‌نجالی ژیانی رۆژانه‌ خه‌لك رووی تێده‌كه‌ن به‌لام هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌میك سه‌خته‌ و خزمه‌تی پێویستی بونه‌كراوه‌ خه‌لكی زۆر به‌شوێنه‌كه‌ نازانن و ئه‌وه‌ی بش زانیت به‌ئاسانی ناگات به‌شوینی مه‌به‌ست
ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگه‌ شوێنه‌كه‌ سه‌ره‌نجی فوتوگرافه‌رانی راكیشاوه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان بۆ ئه‌م شوێنه‌ و چه‌ندین كاری جوان له‌ سه‌ر ئه‌م سرۆوشته‌ جوانه‌ كراوه‌، وه‌ هه‌ر ئه‌م كارانه‌ و به‌م فوتوانه‌وه‌ شوینه‌كه‌ به‌خه‌لك و دونیا زیاتر ناسێنراوه‌ وبینه‌ر بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌م دیمه‌نه‌ جوانانه‌ی وڵات
شوێن:مێرگه‌سۆر- گوندی ئالكا -گه‌ڵی کولیتا


fhoto: Abdulqahar Mahmood

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.