تموح بۆ خزمەت یا بۆبەرژەوەندی تایبەت


ئاورنگ بەرزنجی

هەموومان دەزانین وشەی تموح ،یاخود مرۆفی خاوەن تموح ، بەو کەسە دەگوتریت کە هیواو ئامانجگەلێکی هەیە لەژیاندا ،وایلیدەکات بەژیانێکی ئاسایی و پڕ رۆتین ودوبارە ، یاخود هاتنەسەر سفرەی حازر ،و دوبارە کردنەوەی کردارو گوفتارو بیری ئەوانی تر رازی نەبیت ، و خۆی هەول وکۆشش و هەنگاوی نوێ بنیت جیاواز لەهەموان

بەلام لەوانەیە هەموومان ئەوە نەزانین کە ، خودی تموح دوو جۆرە وجیاوازن لەیەک

١-تموحێک کە خۆرسکەو خاوەنەکەی لەگەل لەدایک بونیەوە جیاواز بیردەکاتەوەو جیاواز دەدوێت وە رازی نیە وەک کەسێکی ئاسایی و تەقلیدی بژیت بەلکو خۆی خاوەن کردارو داهینان وگوفتاری نوێ وبەسوودە ، ئەم جۆرە تموحە تەنها بۆ خزمەتی گشتی و زیاتر بەرەوپیش چونی کۆمەلگەوخاکە ، هاوتەریب کەسی خاوەن تموح تیایدا دەبێتە مرۆڤێکی بالاو خاوەن پرەنسیپ.

جۆری دوەم: مرۆڤەکە راستە خاوەن تموحە بەلام تموحی بەرژەوەندی خوازو ، پلەوپۆست خواز،
بەرادەییەک هیچ لای گرینگ نیە کۆمەلگا ، خاک وولات ،تەنانەت هاورێ ، وکەسە نزیکەکانیشی بکاتە قوربانی وپەیژەی سەرکەوتن ،تەنهابۆ، گەیشت بەو شوێن ومەبەست و پەرژەوەندیەی ،ئامانجیەتی، ودەیەوێت ،

تایبەتمەندی ئەم کەسانەش بریتیە لە : بێ پرەنسیپی و بێ بەرهەمی، ولوتبەرزی ، بەرامبەر ئەوکەسانەی لەژیردەستیدان ، یاکاریان پیی دەبیت ، ئامادە نەبوون بۆ هیچ قوربانیەک ،لەپیناو کەسانی دەوروبەر ، و تەنانەت خاک وولاتیش .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.