تویتەکەی موقتەدا سەدر



نەوزاد محەمەد

پێش ئەوەی خوێندنەوە بۆ ئەم تویتە بکەین، دەگەرێینەوە بۆ کاتی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراقی.

لە کۆتاییدا لایەنەکان لە کورد و سونە و شیعە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و تەیاری سەدر و عەزم و تەقەدوم گەیشتنە رێکەوتن و کوتلەی پێویست پێک هات.

دواتر لایەنە شیعیە نەبراوەکان لە بدر و فتح و …هتد، رێگای بارەگای بارزانی یان گرت، رازی بوون بە هەموو مەرجەکان، تەنها پشت گوێ نەخرێن لە پرۆسەی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوو.

بەرێز هوشیار زێباری نەک تەنها وەکو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵکو وەکو کاندیدی شەخسی جەنابی سەرۆک بارزانی ناوبرا و تەواوی لایەنەکان رێزیان لەو بریارە گرت.

چەند جارێک بە ناوی حزب و لایەن و کەسایەتی لێداون بڵاوکرایەوە کە هەر کەسێ لە لایەن بارزانیەوە دەست نیشان بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوە بێ یەک و دوو دەنگی پێ دەدرێت.

دواتر لە لایەن لیژنەی نەزاهەوە، بابەتی کاندید کردنی بەرێز هوشیار زێباری قبوڵ کرا.

تویتەکەی ئەمڕۆی موقتەدت سەدر ئەگەر بە تەواوی روون نەبێت، بەڵام مەسجە شاراوەکەی روونە، تێیدا هاتووە “ئەگەر پالیوراوی پارتی مەرجەکانی تێدا بێت”، مەبەستی ئەو مەرجانەیە کە پێشتر لیژنەی نەزاهە لەسەریان رازی بووە.

کە واتا دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، کە بەڵێ بەرێز هوشیار زێباری تەواوی مەرجەکانی تێدایە و کوتلەی ئیسلاح دەنگی پێ دەدەن.

تەنها ٤٨ دەمژمێر ماوە و بەرێز هوشیار زێباری بە فەرمی دەبێتە سەرۆک کۆماری عیراقی فیدرال.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.