تۆنەمری ئەی بارزانی..!

گیانی پیرۆزو پاکی تۆ
هێشتا لە نێو تاشە بەردو چیاکاندا
ئێستاش لەنێو
پێدەشت و هەردو زۆزاندا
ئێستاش لەنێو
فرمێسکی دایکی شەهیدو
ورەی بەرزو پۆلایینی
پێشمەرگەیەک لەمەیداندا
ئێستاش تۆی هێزی ئەژنۆمان
ورە بەخش ورێنیشاندەری رێی دورمان
ئەی بارزانی چۆن وەسفتکەم
هەلۆی بەرزەفری چیا
تەنیا من نا مێژووش دەلێ
سەرکردەیەک
بەتەنها بۆگەلەکەی ژیا.


1/3/2017هەولێر.ئاورنگ بەرزنجی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.