تەبایی و كوردایەتی بە دوو ڕوویی و خۆپەرستی نایەتەدی ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
هەندێك حیزب ولایەن لە هەرێمی كوردستان نەك هیچ پلان و بەرنامەیان بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتمانەكەیان پێنەبووە و نییە و هیچ ستراتیژییەكیان بۆ ئایندە پێنییە چونكە بناغەكەیان بێ ئامانج و بێ بەرهەمە ، ئینجا هەمیشە دهۆڵی یاریكردن بە وشە و كات لە پێناو تێركردنی حەز و ویست و بەرژوەندییە شەخسی و حیزبیەكانیان لێدەدەن و هەندێكی تریشیان كوێر كوێرانە بەدوای كەوتوون و پەیرەوی دەكەن لەوەش گاڵتەجاریی تر ئەو راستییەیە كە كوردستانیان بە نەزان و ناهوشیار ببینی و ناچاریان بكەین كە گوێرایەڵت بن بەو واتایەی كە خیانەت كردن و خزمەتكردنی دوژمنان ببێتە شانازی و ڕكابەری گەورە لە سەر حیسبابی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی .
پارتی دیموكرتی كورستان وەكو هێزێكی گەورە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە، بۆ تەبایی ناو ماڵی كورد و هێزەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، هەروەها بۆ رێگرتن لەو حیزب ولایەنانەی كە بە شێوەیەكی زۆر خۆپەرستانە و مامەڵە لەگەڵ دۆزی كورد دەكەن و مامەڵەیەكی قێزەوەن دەكەن ، ئەمەو بێگە لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ داكۆكی لە مافەكانی كورد لە عێراق و رێگریی لە پیلانگێری و هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی كوردستان ، لەو رووەشەوە سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە.
لەو نێوەندا مێژوو گەواهیدەرەی ئەو راستییەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەمی كوردستان باجی گەورە و قورسی لە پێناو هەڵەی ئەو حیزب ولایەنانە و بەتایبەت یەكێتیەكەی باڤڵا لە رابردوو ئێستا داوەتەوە بەو مانایەی كە پارتی زۆرترین بەرپرسیاریەتی و قوربانی لە پێناو پارێزگاریكردن لە خاك و نشتیمان و دەسكەوتەكان كە بەخوێن و گیان بەرهەم هاتوون بەخشیووە ، بۆیە ناكرێت لەلایەك دەست لەگەڵ دوژمنان وناحەزان تێكەڵا بكەیت و زیان بە كورد وكوردستان بگەێنێت و لە كوردستانیش بڵێت كە من دڵسۆز و خزمەتی كوردستان دەكەن و لەكاتێكدا لە نێو دامەزاراوەكانی هەرێم هاوبەشی بێت و لە لە ناوخۆ و دەرەوەش خەنجەری ژەهراویی لێبدەیت
لەكاتێكدا ، ناوچەكە و عێراق بە رەوشێكی هەستیاردا گوزەر دەكەن و دەبوایە یەكێتەكەی باڤڵ وهەندێك لایەنی تر بە وانە وەرگرتن لە ریسوایی و خیانەتكارییەكانی رابردوو بەخۆیاندا بچنەوە و تۆبە بكەن و تەنها بیر لە خزمەتكردنی كورد وكوردستان بكەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە و مەترسییەكانی دەوروبەرمان و پشتیوانی هەنگاوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بن بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی كوردستان و دەستكەوتەكانی بەڵام پێدەچێت بە هۆی جارێكی تر قورمیشكردن وهاندانیان لەلایەن دوژمنان ئەم گەلو نیشتیمانە هەر رۆژەوە بە ئاهەنگێك سەما دەكەن و دژایەتی ئەزموونی كوردستان دەكەن
“پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ڕشماڵە گەورە و بەرفراوانەیە كە هەمیشە لە پێناو تەبایی و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان هەنگاویی گەورەی ناوە و بە ئەرك وبەرپرسیاریەتیی پێش هەموو بەرژوەندییەكی ترزانیووە”
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك وەكو حیزبێكی خاوەن پێگە لە سەر ئاستی هەرێم و عیراقیش و ناوەچكە بە پێی نزیكی لە سەرجەم هێزە كاریگەرەكانی عیراق، لە چەند رێگەیەكەوە هەوڵی چارەسەركردنی دۆخی هەرێم و رەواندنەوەی مەترسییەكانی لەسەر ئارامیی ئاسایشی هەرێمی داوە، لەو رووەوەش هەم لەناو ماڵی كورد و لەناو هێزە سیاسییەكانی كوردستان و هەمیش بە هەماهەنگی و سەردانی بەردەوامی رٍێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ لایی حیزب ولایەنە سیاسیە عێراقییەكان و كوردستانییان لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان دەدات، لە رێگەی دروستكردنی هەڵوێستێكی یەكدەنگی هەرێم و بەغدا بەرامبەر بە مەترسیی هێرشی وڵاتانی هەرێمی لە پێناو پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكان و جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردە لە عێراق
ئەو هەوڵانەی پارتی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەبێت لە پێناو ئەوەیە كە كاریگەریی باشتری هەبێت و رەنگدانەوەی لەسەر بەغدا و هەڵوێستەكانی عێراق هەبێت بەرامبەر بەهەر پێشێلكاری و مەترسییەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، كە یەك لەوانە بەرگریكردنی سوپای عێراق و پێشمەرگەیە لە سنوورە نێودەوڵەتییەكان، كە بێگومان ئەوەش دەبێت لە رێگەی رێكەوتن و رەزامەندیی هەرێمی كوردستانەوە بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ڕشماڵە گەورە و بەرفراوانەیە كە هەمیشە لە پێناو تەبایی و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان هەنگاویی گەورەی ناوە و بە ئەرك وبەرپرسیاریەتیی پێش هەموو بەرژوەندییەكی ترزانیووە و هەمیشە هەوڵی نزیككردنەوەی بۆچوون و روئیاكانی ناوماڵی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان داوە، هەمیشە لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و قۆرخكاری یەكێتەكەی باڤڵ لە رابردوو وئێستاشدا و هەندێك لایەنی نابەرپرس بە ناوی ئۆپۆزسیۆن باجی گەورە و قورس و قوربانی زۆری بەخشیووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە باوكانە و بە دڵێكی بەرفرواانەوە دوور لە بەرژوەندی حیزبی و شەخسی هەنگاوی بۆ تەبایی نێوماڵی كوردستانی هاویشتووە لە پێناو بەهێزكردنی دیموكراسی و پێگەی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان هەر لە پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی كوردستان و هەروەها بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسەكان لە ناوماڵی كورددا كاتێك جیاوازیی بیروبۆچوونەكان هەبێت.
هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان چ لە سەر ئاستی عێراق و چ لە سەر ئاستی كوردستان ، لە پێناو پارێزگاری لە مافەكانی كورد لە عێراق و لە قەواری هەرێمیش لە هەر هێرش و مەترسییەكی دەرەكی، سەردانی ئەم دواییەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ عێراق و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری و پەرلەمان و حكوومەت و هێزولایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراق و كە تێیدا چەندین پرسی گرنگ باس و گفتۆگۆكران لەنێویاندا كاركردنە بۆ رێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عیراق لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە و یەكلابوونەوەی وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی. لەهەموو ئەوانەش گرنگتر ئەوە بوو لەناو ماڵی مامەوە لەبەغدا دروستكردنەوەی لیژنەی مادەی 140 راگەیەنرا كە لەساڵی 2014ەوە كارەكانی راگیرابوو، ئەمانەش سەركەوتنی سیاسەتی یەكێتی و هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی نیشان دەدات، كە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتییەكەی دوو لە خەیاڵ و دروشمی بریقەدار و بەكردەوە لەلایەك لە خەمی تەبایی و پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكانی گەلی كوردو قەوارەكەی لەلایەك و لەلایەكی تریش پارتی هێزی كوردایەتی و ڕشماڵی كۆكەرەوەیە نەك لێكترازان و دوو ڕوویی و جیاكەرەوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.