وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە تەنیا بە وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، دەتوانرێ رێگری لە مەسترییەکانی شەپۆلی چوارەمی ئەو پەتایە بکرێت.
هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەرپرسێکی تەندروستی و ئەندامی راگەیاندنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: هێشتا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە عێراق.
هەیسەم ئەلعوبەیدی پێشبینی دەکات شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە کۆتایی ئەمساڵ (2021) یان سەرەتای ساڵی داهاتوو بگاتە عێراق.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دا لەوەی، ئەگەر رێژەی وەرگرتنی پێکوتە نەگاتە سەرووی 50%ـی دانیشتوان، ئەوا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ”بەهێز و مەترسیدار دەبێت“.
ئەلعوبەیدی ئاماەی بەوەش کردووە، کە تا ئێستا رێژەی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە 50%ـی دانیشتووان، ”بە هیوام تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ئەو رێژەیە“.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.