تەنها چەند ڕاستیەک …
نەوزاد محەمەد
ئەگەر لە سەرەتاوە و لە لایەن لیژنەی نەزاهەوە بابەتی بەربژێرکردنی بەرێز هوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق قبول کرابێت، لەسەرچ بنەمایەک لە لایەن دادگای فدڕاڵیەوە ڕەت دەکرێتەوە !؟.
کە واتا پرسەکە بە سیاسی کراوە و دوور لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و رێز گرتن لایەنە سیاسیەکان و پاراستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بە گشتی.
ئەم بابەتە بەم شێوەیە سەلمێنەری چەند ڕاستیەکە …
- لە ناو گۆڕەبانی سیاسی عیراقی دا، پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبی کوردستانی یە کە بەڕگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات، بۆیە دوژمن و ناحەزی زۆرە و لە دژی هەنگاوەکانی ڕادەوەستن.
- پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی خۆی سەرکەوتنی تۆمار کرد، کە ناحەزان پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبەن و دوور لە بنەما و ئەرکی یاسایی بڕیار دەردەکەن، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە سیاسەتی پارتی سەرکەوت بەسەر یاسای میلیشیاکان، چونکە پارتی بە سیاسەتی دەیەوێ عیراقێکی بەهێز لە ناوچەکە هەبێت و خزمەت بە گەلانی عیراق بکات و میلیشیاکان دەیانەوێ عیراقێکی لاواز و ژێر دەست هەبێت.
- دستێوەردانی میلیشیاکان لە تەواوی کاروبارە فەرمیەکان، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو میلیشیایانە خۆیان لە سەروی یاسا و بنەماکانی دیموکراسی و پڕۆسەی سیاسی دەزانن، ئامادەنین دان بە شکستی خۆیان بنێن و رێز لە سەرکەوتنی بەرامبەر بگرن.
- دەستێوەردانی لایەنی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عیراق دا، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە عیراق وڵاتێکی بێ سەروەری یە و لە رووی دیبلۆماسی و هەیبەتی وڵاتەوە لاواز و بێ بناغەیە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆببینی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.