تەپڵی شەڕی جیهانی لێی درا

.#شیرینجەبارسەوزە

هەموومان گوێبیست و بینەری هەواڵەکانین و کەم و زیاد ئاگاداری رووداوەکانین. بەڵام هەمیشە ئاماژەم داوە کە ئەوەی سەرشاشەکان دەبێنین زۆر جیاوازە لە راستی پشت پەردەکان. ئەگەر بەباشی سەیری هەواڵەکان و جولە سیاسی و نزامی و ئابوورییەکان بکەین بە باشی تێدەگەین هەموو جیهان بەرەو گۆرنکاری گەورە دەروات.


لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەر ڕێکەوتنی نیودەولەتی بێگۆمان دەبێ رێکەوتنێکیتر شوێنی بگەریتەوە. ئێستاش کە سایکس بێکۆ تەواو بووە کاتی ئەنجامدانی رێکەوتنێکی نوێ و دابەش بوونی نوێ هاتووتە ئاراوە. گۆرانکارییەکان لە ساتی هاتنی ترامپ بۆ دەستهەڵات دەست پێ کرا. پەیامی ترامپ لە رۆژی سوێندی
یاسایی خۆی ئاشکرا بوو بەڵام کودە نهێنییەکانیشی بە دوای دا هەبوو. ترامپ ئاماژەی بە هاتنی سەردەمی زێرینی کرد کە مەبەستی پڕۆژەی یەک میلیار زێرین کەوتە قۆناغیکی تری جێ بەجێ کردن. ئاماژەی بە سیستمی یەک نزامی حوکم و یەک دراو و یەک سنوور و یەک ئایین واتە پرۆژەی دینی ئیبراهیمی و سەردەمی یەک زڵهێزی دەکرد. کە رۆژانە دەبێنین رووداوەکان چون بەرەوپیش دەچن بۆ جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان.
پیشتر ئاماژەم دا بوو کە شەری جیهانی سییەم بەرێوەیە و بوونی شەر و ئاژاوە لە یەک کات لە چەندین وەڵات مانای ئەوەیە ئێستا بە مانای تر رووداوەکان بە خێرایی زیاتر روو دەدەنەوە.
1- رێکەوتنی ئەمریکا و رووسیا کە زۆربەی چاودێرانی سیاسی بە مەحالیان دەزانی ئێستا وا بە روونی دەبێنین کە راستە و مەحال نییە و هۆکارەکان ئەوانەن.
ٲ- فشار هێنانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هاتنی شەری ئۆکرانیا و ناچار کردنی ئۆکرانیا بۆ واژوو کردنی رێکەوتنی کانزانایابەکان کە هەر دەتوانین بلێن کە مەبەستی ئەو شەرە هەر دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە بوو و هەروەها رووسیا ئەو ناوچانەی مەبەستی بوو دەستی بەسەر داگرت. واتە ئۆکرانیا قوربانی کرا.

“ئەگەری دروست بوونی ناتۆی عەرەبێ لە ئارادایە و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوانەیە بەشێک بێت لەم ناتۆیە”


ب- پەیامەکانی ترامپ و هەرەشە کردن لە دەرچوون لە پەیمانی ناتۆ واتە والا بوونی نفوزی رووسیا لە ئۆروپا. کە ئەویش ئێستا وەڵاتانی ئۆروپی هەست بە مەترسیان کردووە کە ئەگەر سەیری وتارەکانی ماکرون بکەین بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ شەر و پێکهێنانی سوپای نوێ ئەمە دەرخرێ ئەوەیە کە ئەگری زۆر هەیە ئەمریکا دەستبەرداری ئۆروپا ببێت بۆ رووسیا و رووسیا دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوین دەبێت بۆ ئەمریکا کە ئەویشمان بێنی کە رووسەکان چوون بەشار ئەسەدییان فرۆشت. هەروەها ئەمرو ئەلمانیا داوای قەرزی 900 میلیار دۆلار دەکات بۆ بەهێز کردنی زیاتری هێزی سەربازی خۆی و داوا کردنی سەربازی ئیجباری دەکات.
2- رووداوەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیشمان بێنێوە و چاوەروان دەکرێت لە ماوەی داهاتوو زوو یا دەرنگ زۆڕ بابەتیش یەکلا بێتەوە.
ٲ- بابەتی غەزە و مەلەفی ڕاگواستنەوەی خەلکی غەزە بۆ وەلاتی تر هەرچەند وەڵاتانی عەرەبی نارازین و بەیاننامەیان دەر کردووە بەڵام دوواجار هەر پیلانی ئەمریکا جێ بەجێ دەبێت چ بە رازی بوون عەرەبەکان چ بە زۆرەمەلی.
ب- بە دانانی حوسییەکان لە لیستی تیرور واتە بەم زووانه کێشەی یەمەنیش کۆتایی دێت.
ج- عێراق و سیناریۆ تایبەتییەکەی زۆری بۆ نەماوە و کۆتایی دەستتێوەردانی ئیرانی لە عێراق و ناوچەکە دەبێت.
ت- میسرو سعودیا و ئیران وتورکیا هەوڵ دەدەن لەم گۆرانکارییە جیهانییە بەشەکیان هەبێت. کە بە پێی کودەکان ئیران هەر لە معادلە دەر کراوە و کۆتایی ئیرانی ئیستاش نزیکە. و تورکیا وەزعی باش نییە لەگەڵ زڵهێزەکان بۆیە هەوڵی چاکسازی ناوخۆیی دەدات. ترامپ ئەم جارە چاوی لەسەر وەڵاتانی عەرەبی داناوە چونکە لە رووی ئابووری دەتوانێت سوودی زۆریان لێ ببێنێت. بۆیە هێزێکی هاوبەشی عەرەبێ بەرێوەیە و ئەگەری دروست بوونی ناتۆی عەرەبێ لە ئارادایە و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوانەیە بەشێک بێت لەم ناتۆیە.
د- کوردیش لەم گۆرانکارییانە بێ بەش نابێت و ئەگەر سەیری جولە سیاسیەکانی سەرکردەکانمان بکەین واتە خۆ ئامادە کردنە بۆ قۆناغی داهاتوو و گەیشتن بە ئامانجەکان. بەڵام بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە پێویستیمان بە بەهێزبوون و یەکگرتنەوە و قوربانیدانێکیتر هەیە.
بۆیە دەتوانێن بلێن لەمشەو و بەدواوە بەو هەموو رووداوانە کە رووداون و رووی دەدەن تەپڵی شەڕی جیهانی لێی دراوە و زڵهێزەکان هەریەکە و بەشەکەی خۆی ئامادە کردووە. هەندێ وەڵات لەناو دەچن و هەندێکیتر لە دایک دەبنەوە. بە هیوای ئەوە دەولەتی کوردستان یەکێک لەو وەڵاتانە بێت کە لەدایک دەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.