جه‌نگی ئیراده‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد،بارزانی بێ ئه‌نجامه‌ ..


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

له‌ سه‌ره‌وه‌تاوه‌ ده‌مهه‌وێت بڵێم كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌یه‌ داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد وكوردستان و به‌تایبه‌ت بارزانی و ئێستای پارتی به‌ هه‌موو توانایه‌كی سه‌ربازی و هه‌واڵگری و تیرۆر و گه‌مارۆدان و پیلانگێری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌وڵیان دا تا گه‌لی كورد و مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و كاروانه‌ پڕ شانازییه‌كه‌ی بوه‌ستێن و بتوێننه‌وه‌ ، بۆیه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نفالیان كرایی و كیمیاباران كران و زینده‌به‌چاڵ كراین و نزیكه‌ی 5000 گوند و كانیاو دارستانمان خاپوور كرا،به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشار و تاوانكارییانه‌ نه‌یانتوانی و له‌و راستییه‌ گه‌یشتن كه‌ نه‌ك هه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورد و بارزانی تێكنه‌شكا به‌ڵكو زیاتر پێداگر و ڕژد بوون بۆ درێژه‌دان به‌خه‌بات و ئه‌و راستییه‌ش كه‌ له‌ ناوبردنی و كوژاندنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تی كه‌ بارزانی هه‌ڵگرێتی كارێكی ئاسان نییه‌ وئه‌سته‌مه‌ .
بۆیه‌،بە درێژایی مێژوو نه‌یاران و داگیركه‌رانی كورد و به‌كرێگیراوه‌كانیان نەیانتوانی ئیرادەی به‌هێز و باوه‌ری كوردپه‌وه‌رانه‌ و نیشتمانپه‌وه‌رانه‌ ئه‌م گه‌له‌ فیداكاری و قاره‌مانه‌ لاواز بكه‌ن و تێكبشكێنن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌ گه‌له‌كۆمه‌كی و تیرۆر هه‌وڵی ساردكردنه‌وه‌ له‌ خه‌بات و لاواز كردنی ئێمه‌یان داوه‌ ، بەڵام هەرگیز ئیراده‌ و باوه‌رمان نەشکاوە و نەسڕاوەتەوە و پێداگرتر بووین له‌ خه‌بات و كوردایه‌تیی ، بۆیه‌ ، له‌ قۆناغی سێ ده‌یه‌ حكوومرانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌باتێكی شارستانی و ئاوه‌دانی و دیموكراسیمان گڕتۆته‌به‌ر ، به‌ڵام جارێكی تریش به‌هه‌مان زێهنیه‌تی دوژمنكارانه‌ی رابردوویی خه‌باتی چه‌كداری ته‌نها جۆروپیلانه‌كاینا گۆڕێێووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵی شكاندنی ئیراده‌ی خۆمان ئیتر ئه‌و هه‌وڵانه‌ چ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ بێت یانیش له‌ ڕێگه‌ی به‌كڕێگیراو و كۆیڵه‌كانیان بێت به‌ربه‌ست و كۆسپی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی كوردستانی به‌هێز دروست ده‌كه‌ن و گه‌لی كوردو بارزانییش له‌ نێو سێره‌ی ئه‌و په‌ڵاماردان و هێرشه‌ نه‌زۆكانه‌نن .
شه‌ڕی ئێستای دوژمنان و داگیركه‌ران به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد و بارزانی شه‌ڕی بیروباروه‌ی كوردایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیراده‌یه‌ و دواتریش ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت تواندنه‌وه‌ و کۆتاییپێهێنانمانە. به‌كارهێنانی تیرۆریستانی داعش ، به‌كارهێنانی په‌كه‌كه‌ ، هه‌ندێك حیزب ولایه‌نی ناخۆیی ئاراسته‌كراو له‌ باشووری كوردستان ، پیلانگێری و گه‌ڵه‌كۆمه‌كیی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و مووشه‌كبارانكردن و درۆنبارانكردن و گه‌مارۆی ئابووری ودارایی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پێناو شكاندنی شكۆ ئیراده‌ی كورد به‌رابه‌رایه‌تی بارزانیی بووه‌ ، چونکە لەماوەی جەنگی دژی داعشدا کورد ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، وەک براوەی جەنگی دژی داعش ئیرادە و هەستی خۆبەکەم نەزانینی لە ئاستێکی بەرزدابوو، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش ئەو ئیرادەیەی بردە لووتکە، ئینجا سه‌ركه‌وتنی به‌ سه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كییان و پیلانگێرییه‌كان هه‌موویان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌ چۆن كورد و بارزانی به‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه‌ به‌ سه‌ر مه‌رامی شوومی دوژمنان و داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوه‌كانیان سه‌ركه‌توون .ئێستاش، کە چەند ساڵێک بەسەر ئەو رووداوانەدا تێدەپەڕێت، کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی تازەوە و کارەکتەرێکی گرنگ و کاریگەری ناوچەکەیە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و هاوکێشەی وزە و جوڵەی سیاسی نوێدا هەژمارێکی چاولێکراوە و بۆیه‌، دوژمنان باش ده‌زانن كه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ به‌دیبێنێت و سەرەنجام بە خزمەتی دۆخی ئێمە بشکێتەوە.
بۆیه‌، خۆیان راسته‌وخۆ و به‌كڕێگیراوه‌كانیان به‌ سیناریۆی جۆراوجۆر كه‌وتوونه‌ته‌ په‌ڵاماردانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت حكوومه‌تی كوردستان و پارتی و بارزانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ حكوومه‌تی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو ژیانێكی شایسته‌ و دابینكردنی مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی و ئه‌ركی سه‌رشانی و هەنگاوەکانی چاکسازی و رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا و کرانەوە بە رووی ئابووری و وزەی جیهاندا و هەوڵی گەیشتن بەو دۆخە ئابووری و وزەیەی دەمانەوێت، بەردەوامە، ئیرادەی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتی کوردستان بۆ چاکسازی و ژیانێکی باشتر بەردەوامە و ئیرادەی تەسلیم نەبوونیش بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی بەردەوامە و جەنگی ئیرادە له‌گه‌ڵ بارزانی كورد بێ ئه‌نجامه‌ ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.