دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان :
بە گوێرەی نوێترین ئاماری ئەنجومەنی دادوەری عێراق رێگەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە بەجۆرێک بە تێکڕا لە کاتژمێرێکدا 10 ژن و مێرد کۆتایی بە گرێبەستی هاوسەرگیریان دەهێنن
بەگوێرەی داتایەک کە ئەنجومەی باڵای دادوەری بڵاویکردوەتەوە، تەنها لە مانگی ئابی ئەمساڵدا نزیکەی 23 هەزار و 500 کەس پرۆسەی هاوسەرگیرییان لە عیراقدا ئەنجام داوە، لەبەرانبەردا 6250 کەس بەڕەسمی جیابونەتەوە.
بەپێی ئەو داتایەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردوەتەوە لەمانگێکدا لە 30٪ی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریی دەکەن سکاڵای جیابونەوە تۆماردەکەن
بەگوێرەی ئەو داتایانەی بڵاودەکرێنەوە دەکاتە 210 حاڵەتی جیابونەوە لە تەنها ڕۆژێکدا، ئەو داتایانە وایکردوە ترس و دڵەڕاوکێی زیاتر لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگەی عیراقی و خێزان بەتایبەتی دروست ببێت
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.