جێگیری سیاسی و ئەمنی و کومەڵایەتی پەیوەستە بە پاراستنی پڕەنسیب و بەها ئەخلاقیەکان
جێگیری سیاسی و ئەمنی و کومەڵایەتی پەیوەستە بە پاراستنی پڕەنسیب و بەها ئەخلاقیەکان
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
پاراستنی پرەنسیب و بەها ئەخلاقیەکان لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کومەڵایەتیدا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە
هەر کومەڵگایێک هەڵگری کومەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی خویەتی وە کومەڵکا هەیە فرە ڕەنگە و
دەیان ئایین و زمان و نەتەوە ی جیاوازی لە خوی گرتووە
بویە ڕێز گرتن لە پرەنسیب و بەها مرویی و ئەخلاقیەکان زور کرنگە
بە پێچەوانەوە
کومەڵگا لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەچێتە دەرەوە
ناجێگیری و ئەمن ئاسایشی وڵاتیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە
لەهەرێمی کوردستانیش دەیان ئایین و نەتەوە و زمانی جیاوازمان هەیە و ساڵانێکی دورو درێژە هەمومان وەک کوردستانی بە یێکەوە دەژین و مێژویێکی هاوبەشی پڕشنگدارمان هەیە لە ڕوی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە
بویە نابێ هەرگیز ڕێگا بدرێت بە بریندار کردنی هەستی بەرامبەر لە هیچ ڕویێکەوە
چونکە ئەم پێکەوە ژیانەی ئاشتیانە و لێبوردەیی وڕێز گرتن لە بیروڕای جیاواز
سیمایێکی زور جوانی بەوڵاتەکەمان بەخشیوە و
بووەتەنمونەیێکی زور جوان و شارستانی لە سەر ئاستی ڕوژهەڵاتی ناڤین دا بە گشتی
شایانی ئاماژە پێکردنە
پێشکەوتنی هەر وڵاتێک پەیوەستە بە سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی وڵاتەکەوە
دوژمنانمان هەمو هەوڵێکیان داوەو دەیدەن بو تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان و خەونی پێوە دەبینن
بویە ڕوبەڕو بونەوەی هەر ڕەفتارو هەڵس و کەوتێک کە ببێتە مایەی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان پێوییستە بە هەند وەربگیرێت
وە سزادانی هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵێکی لەم چەشنە بدات بەگوێرەی یاسا زەڕورەتێکی حەتمیە
لە کوتایی دا پێویستە بڵێم لەم ماوەیەدا کومەڵێک دیاردەی نامو لە هەرێمی کوردستان سەریان هەڵداوە
ته شەنە کردنی ئەم دیاردانە پێگە و سەنگی هەرێمەکەمان لاواز دەکەن لە سەر ئاستی نێوخویی و دەرەکی دا
وە کاریگەریەکی خڕاب دەکاتە سەر سیمای شارستانی و جوانی وڵاتەکەمان
کەواتە بە هەند وەرگرتنی ئەم بابەتە و ئامادەسازی بو ڕوبەڕوبونەوەی ئەم جورە دیاردانە و ڕێگری کردن لێییان
مەرام و ئامانجی دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان لە گوڕ دەنێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.