جەنابی سەرۆک مسته‌فا بارزانی ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
نڤیسین ، ئازاد نەسرەت ، سلێمانیێ
له سه‌رچاوه مێژووييه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، جووڵانه‌وه‌ى رزگاريخوازى كورد و كوردستان هێنده‌ى به ناوى مسته‌فا بارزانى و شۆڕشه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه، نيو هێنده به مێژووى كۆى جوڵانه‌وه‌كه ناناسرێته‌وه، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه بارزانی‌یان ناسیووه یان به په‌یام و رێبازه‌كه‌ی ئاشنا بوون، هه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانن ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجی بووه‌و بۆی تێكۆشاوه له كوردستان بهێنرێنه دی وجێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ گرنگى ڕۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ى هه‌موو ژيانى له پێناو نيشتيمانه‌كه‌ى به‌خشى و له مێژووى كۆن و نوێى كورددا گه‌وره‌ترين گوڕى به خه‌بات و تێكۆشانى كورد دا و دۆزى كوردى له ياخيبوونى ناوچه‌يى و خنكانى له بۆته‌ى گونده‌كانه‌وه گواسته‌وه شار و له‌وێشه‌وه گه‌ياندييه ناوه‌ند و پايته‌خته گه‌وره‌كانى ناوچه‌كه و جيهان.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مێژوونووسانى كورد و سه‌رچاوه مێژووييه ناوخۆيى و بيانييه‌كان، مسته‌فا بارزانى يه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى هه‌ڵكه‌وتووى كورد بووه، خه‌باتى كوردى له بازنه‌ى ناوچه‌يیبوونه‌وه كرده خه‌باتى نيشتيمانى و له داخوازى مافى سه‌ره‌تايى و مافى مرۆيى و كلتوورييه‌وه، داواكارييه‌كانى كوردى به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستى داواكارى سياسى و جوڵانه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردى له نه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى سياسى رزگار كرد و به دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان له 16 ئابى 1946دا داخوازييه نه‌ته‌وايه‌تييه‌كانى كوردى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى حزبێكى سياسى رێكخراودا رێكخست.
.دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان