جەنگی نێوان ڕۆشنبیر بوون و خۆ وەک ڕۆشنبیر پێشان دان

جەنگی نێوان ڕۆشنبیر بوون و خۆ وەک ڕۆشنبیر پێشان دان

ناز فەلەکەدین کاکەیی

چەندین جۆر ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگای ئێستا بەدی دەکرێت…

جۆرێک لە و بەناو ڕۆشنبیرانە ،لە سەر مینبەری وتار خوێندن خۆیان مەحکوم کردووە لە زیندانی چوار دیواری کاغەز و لە بەر هەبوونی دوو کەسایەتی جیاواز ،دەست و هزریان لە دو جەمسەر ی خۆ خەڵەتاندن و دیپرێشنی خۆ بە ڕۆشنبیر زانین کار دەکات بۆ ئەوەی کە فەراقی دەرونی خۆیان کە پەیوەندە بە ڕابردوویان پڕ کەن. بەم جۆرە
وتە و کاردانەوەی وتەکەیان جیاوازان ودەبنە جێ مەترسی بۆ هەلست و کەوت لە گەڵیان بە تایبەت ئە گەر کاربەدەست بن.

گروپێک تر ڕۆشنبیر هەن لە ڕووی ڕوکەشی جل وبەرگ و نمای دەرەوەی کاردانەوەیان بە خۆ گەورە زانین ،لە قمەی جوانپۆشین و سەردەمیانه جل و بەرگیان هەڵدەبژێرن.
وەک کەلتور لە دێر زەمانەوە فێر بوونە لوت بەرز و بێ ئەتەکێت بن
ئەو بێ ئەتەکێتیە دەبێتە ئاوێنەیەک کە ئێستا خەریکە جیلی تازە داگیر دەکات، وەک ڕێز نە گرتن بەکەسایەتی بە ناو بانگەکان، جوێن فرۆشتن ، گاڵتە کردن بەسنووری ئازادی ڕادەربرین، توند و تیژی،وێرانکردنی مڵک و جێگا خزمەتگوزاریەکان، هاندانی خەڵکی بۆ هەست و کەوتی نا ئینسانی بەرامبەر بە کۆمەڵگا، شوێنی کارکردن، ژینگە، پەیدا نەکردنی چارەسەرێک بۆ گرفتی نەتەوایەتی مەگەر لەڕێگای ترسناکی دڕندایەتی نەبێت

گرۆپێک ڕۆشنبیر خوێنەری باشن و باش دەنووسن و باش وێنە دەکێشن و……لەسەر مینبەری ئاخافتن باسی ئازادی تاک و ژن و منداڵ و….دەکەن و سەدان کتێب و لێکۆلینەوە پێشکەش دەکەن ،بەڵام لە سنووری ڕێز گرتن لە تاک و خێزان بە پێچەوانەی ئەو ئامپولەن کە لە بیر و هزری خەڵکیان داوە.

بەڵام داخی گرانم بۆ ئەو ڕووناکبیرانەی کە نیگەرانی تاک تاکی کۆمەڵگان و بیر لە چاکسازی دەرونی و ڕوحی خۆیان و دوایی خەڵکی دەکەن ، لە وانە ی نووسەر و خوێنەر نەبن بەڵام رووناکبیر و ڕۆشنا مەنشن
نیگەرانی پەروەردە و ئاڵترنەتیڤی نەخۆشی دەرونیەکانی بە جێ ماون بۆ جیلی تازەن.هەمیشە وتە کانیان لە ڕاستیکاندا نوقمە و بە خۆباوەربوون هەڵقولاوە.ڕێز لە یکسانی و عەدالەت و مرۆڤایەتی دەگرن.
ئەمانە تەنیان ، قبوول ناکرێن و لە دەریایەک لەئەتەکێت و دڵسۆزی و خۆبەخشی لە پێناو پێشخستنی تاک ژیانیان تەرخان کردووە.
ئەم ڕۆشنبیرانە لە ناو دونیای لوت بەرزی و بیری ژەنگاوی خاچ کراون ناتوانن هەنگاو بە دواوە بنێن چونکە هەر ڕۆشنبیر لەدایکبوونە و پەروەردەکراون ، ئازارەکان و نەخۆشی دەرونی کەسانی بەناو ڕۆشنبیر بن بەستی ژیانیانە، مەحکوم بە زیندانی بوونی تاکن لە قەڵای بە ناو ڕۆشنبیرەکان!!

ناز فەلەکەدین کاکەیی ….7_4_2018

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.