حکومەتی دیجیتاڵی چیە؟ و بۆچی گرنگە حکومەتی ھەرێم سود لەو سیستمە وەربگرێت؟
حکومەتی دیجیتاڵی پێکدێت لە “بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی (ICT) و تەکنەلۆژیای دیکەی پەیوەندی ئۆنلاین لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کە کار دەکات بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە کەرتی گشتیدا.
خزمەتگوزاری دیجیتاڵی حکومەت (GDS) پلاتفۆڕمەکان، بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکان بە ھاوڵاتیان دەگەیەنێت کە یارمەتی حکومەت دەدات بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی باوەڕپێکراو و وەڵامدەرەوە بۆ پێویستیەکانی بەکارهێنەرانی ( ھاوڵاتیان).
چوار جۆر خزمەتگوزاری حکومەت هەیە: حکومەت بۆ هاوڵاتیان (G2C). خزمەتگوزاری حکومەت بۆ بازرگانی (G2B). حکومەت بۆ فەرمانبەر (G2E). خزمەتگوزاری حکومەت بۆ حکومەت (G2G).
ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپرسی دەکات لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوون و سودوەرگرتنی ھاوڵاتیان لە حکومەتی دیجیتاڵی، بەپێی راپرسی دوو ساڵ لەمەوبەر وڵاتی دانیمارک لەپلەی نۆیەمەوە ھاتە پلەی یەکەم، کەتوانیویەتی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەھاوڵاتیانی بکات و ھاوڵاتیان لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەستیان بەتەواوی بەش و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بگات.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی پلان و ستراتیجی کارکردنی ھەوڵیداوە سود لەو سیستمە وەربگرێت و ھەروەک رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەگرنگی و پێویستی سەردەمیانەی ئەو سیستمە کرد کە دەبێت ھەرێمی کوردستانیش یەکێک بێت لەو وڵاتانەی حکومەتی دیجیتاڵی بەپێشکەوتووترین و بەرزترین ئاست ھەبێت.
ناسک سعید
ماستەر لەدیجیتاڵ میدیا و کلتور
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.