‎ ‎حکۆمەتی عێراق بۆ چی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نانێرێ ؟

هشیار شکاک

‎زۆر جار لە لایەن زۆر کەس و لایەنی ناوخۆی غەیرە پارتی ئەوە دەگۆترێت کە ناوێکی زۆری کوردی ئێرانی و سوری لە ناو لیستی هێزە ئەمنییەکان مووچە وەردەگرن ! یان دەلێن زۆر بندیواری تێدایە ! یانیش دەلێن هەرێم زانیاری لە سەر هێزە ئەمنیەکان بە حکۆمەتی عێراق نادات بۆیە عێراق مووچەیان خەرج ناکات ! ئەرێ بۆ خێرخوازێکی غەیرە پارتیش نییە جۆرئەت بکات دوو وشەی حەق و راست بلێت ئەرێ بۆچی حکۆمەتی عێراق مووچەی حەشدی شەعبی و پاسداری ئێرانی و پەکەکە دەدات کە نازانێت ژمارەیان چەندە تەنیا کار بە ئەرقام دەکات لەگەڵیان لە کاتێکدا هەر مانگەو پارەی زیاتر بۆیان دەنێرن ؟ خێرە ناو و زانیاری ئەوان لای حکۆمەتی عێراق گرنگ نییە ئاساییە مامەڵە لەگەڵ ئەرقام بکەن ؟ بەلام حکۆمەتی عێراق ئامادە نییە بە هەمان شێوەی ئەوان مامەڵە لەگەڵ لیستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکات کە دەبینین هەر مانگێک هەنجەتێک پێ دەگرن جار مامەڵە لەگەڵ ئەرقام دەکەن ! جار دەلێ دەبێت بە بانکی بکرێن ! جار دەلێ دەبێ ناوی ئەوان بنێرن ! لە کاتێکدا لەم سەردانەی دوای مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان رێکەوتنی کردووە کە سەدا پەنجا لە لیستی هێزە ئەمنییەکان بە ناو بنێرن و سەدا پەنجای دیکەش بە ئەرقام هەر بە هەمان شێوەی کە رێکەوتن لیستی مانگی پێنج لە لایەن حکۆمەتی هەرێم بۆ ئەوان نێردراوە ، کەچی ئەوان هەر پارەکە نانێرن ، بێ شک گۆمان لەوە نییە کێشەی ئەوان نە پارەیە ، نە ئەرقامە ، نە بە بانکی کردنی مووچەیە ، بەلکۆ ئەوان دەیانەوێ لەم رێگایەوە زانیاری تەواو لە سەر گشت هێزە ئەمنییەکان هەرێمی کوردستان وەربگرن ، دواتر رادەستی ئێران بکەن ، لە لایەکی تر ئەوان لە بیریان نەکردووە کە هەمان ئەو هێزەی ئێستای هەرێمی کوردستان بوو لە پردێ و سحێلا دەردێکیان بە سوپای عێراق کرد کە عەرەب لە حوشتری نەدا بێت ، کەچی کورد بە سوپای ئەوان کرد و کۆنە مشکیان لێ ببووە قەیسری ، بوونە گاڵتە جاری تەواوی جیهان و تەنانەت هەتا ئێستاش بۆیان روون نەبووتەوە کە چۆن و بە چ شێوەیەک دەبابەی ئەبرامزی ئەوانیان تەقاندەوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.