خاكی كوردستان پیرۆزه
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
به له‌به‌رچاوگرتنی پیرۆزی هه‌موو ئاینه‌كان و په‌رستگا و شوێنهكای خواپه‌رستی، به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، خاكی كوردستان له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه خاكی پیرۆز بووه و به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان بووه له‌سه‌ر خاكی كوردستان به‌و پێیه‌ی كه‌شتی حه‌زره‌تی نوح له سه‌ر چیای جودی نیشتووه‌ته‌وه و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزیشدا باسی كردووه.
هه‌روه‌ها باوكی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، كه حه‌زره‌تی ئیبراهیمه، زۆربه‌ی مێژوونووس و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باسی ده‌كه‌ن له كوردستان بووه و كورد بووه و ته‌نانه‌ت مێژوونووسه ئیسلامییه‌كانیش ئه‌وه ناشارنه‌وه، كه حه‌زره‌تی ئیبراهیم كورد بووه و ئه‌ویش بناغه‌دانه‌ری نه‌ریتی ئیبراهیمی و پێغه‌مبه‌رانی یه‌كتاپه‌رستی بووه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها كوردستان لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی زه‌رده‌شتی و شوێنی له‌دایكبوونی ئایینی یارسان و ئێزدی بووه. هه‌زاران ساڵه ئه‌و ئاینانه هه‌ن و ناوه‌ندی سه‌ره‌كیان كوردستان بووه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه كه كوردستان نه‌ك ته‌نیا بۆ موسڵمانان به‌ڵكو بۆ ئاینه‌كانی دیكه‌ش شوێنێكی پیرۆزه.
له‌وه‌ش زیاتر، خاكی كوردستان خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی كوردی تێدا رژاوه له پێناو ئازادی و ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری، كه له ئیسلامیشدا هه‌ر خوێنێك له‌سه‌ر به‌رگری كردن له خاك و ماڵ و شه‌ره‌فی خۆی بڕژێت پله‌ی شه‌هیده. بۆیه خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له تێكه‌ڵ به خاكی كوردستان بووه و هه‌میشه خاك و نیشتمان پیرۆزن و گیانبه‌ختكردن و قوربانیدان له پێناویان‌دا گه‌یشتنه به پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.