خراب بەکارهێنانی دەستهەڵات لە چوارچێوی دەزگا ئەمنیەکان

خراب بەکارهێنانی دەستهەڵات لە چوارچێوی دەزگا ئەمنیەکان

نەوزاد محەمەد،زێ بادینان

دوای ٨ی تەمووز و ئەو دۆخە نائارامەی باڵی بەسەر شاری سلێمانی دا گرت لە ئەنجامی کۆمەڵێک کاری هەڵە و دور لە بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی تاقمەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر .

ماوە ماوە پەردە لادەدرێت لەسەر هەندێک لەو کارە قیزەوەن و نا ڕەوایانەی کە لەو سنورە و لەسەر دەستی ئەم تاقمە ئەنجام دراون، کە هەموو سنورەکانیان بەزاندووە .

ئەوەی لای من زۆر گرنگ بوو و مایەی سەرسوڕمانم بوو ، بابەتی دژە تیرۆر و ئەو ناسنامانەی کە بۆ کۆمەڵێک خانمی کوردی بە ناو مۆدێل کراون، دواتر ئاشکرا بوو کە بۆ ژمارەیەک لە ئافرەتانی تری غەیرە کورد کراون وەک ئێرانی و تورکی.

بێ گومان لەو کارانەش دا مەبەستێکی جیاواز هەبووە دوور لە کاری دەزگایەکی ئەمنی کە کارو ئەرکەکانی دەبێ لە چوارچێوەی ئەمن و ئاسایشی ناخۆیی و ئاسایشی نەتەوەیی دا بن.

راستە هەندێک جار ئەم جۆرە کارانە دەکرێن، بەڵام بە شێوازێکی تر و لە چوارچێوەیەکی سنوردار، مەبەستی سەرەکیشی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی یە.

دەزگا ئەمنیەکان هەر یەکە و بە پێی دامەزراوەیی و ئەرکی سەر شانی، بەرپرسیارن بە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و پاراستنی سەرو سامانی هاووڵاتیان و فەراهەم کردنی گەشێکی ئارام و تەنا و متمانە پێکراو.

هەر دەزگایەک پە پێی ئاستی بەرپەسیارەتی بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێ، بگرە لە ئاسایشی ناوخۆ تا دەگاتە ئاسایشی نەتەوەیی کە پەیوەستە بە ئاستی سنور و دەرەوەی سنور.

بۆیە ئەرکی ئەم دەزگا ئەمنیایە زۆر گرنگ و هەستیارە، هەر کەمتەرخەمیێک یان هەڵەیەک لە ئەرک دا، باجێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.

ئەوەی بینیمان، کە لەو ماوەیەدا بە ناوی دەزگایەکی ئەمنی گرنگ و هەستیار وەکو دژە تیڕۆر چی کراوە و چۆن کراوە، زۆر دوورە لە مەرام و ئەرکی سەرەکی ئەم دەزگایە.

هێنانی کچە مۆدێل و پێدانی ناسنامەی دژە تیرۆر، دواتر ئیمتیازات لە عەردی سەکەنی و سەیارە و پارە و بازرگانی.

لەوەش زیاتر هێنانی کچانی گوماناوی لە وڵاتانی دەوروبەر وەکو ئێرانی و تورکی و پێدانی ناسنامەی دژە تیرۆر پێیان!، بێ گومان ئەم کارانە مایەی سەرسورمان و لەسەر ڕاوەستانن!؟.

دەکرێ پرسیار بکەین،
ئایە ئەم کچانە چ ئەرک و بەرپرسیارەتیان لە دزگای دژە تیرۆر هەبووە؟
وەڵام روون و ئاشکرایە، هیچ ئەرکی سەرەکی یان نەبووە، بەڵکو ئەندامی ئەم دەۆگایەش نەبونە!.

کە واتا بە شێوەیەکی نا شەرعی ناسنامەی ئەم دەزگایەیان پێ دراوە و بۆ مەڕامێکی کەسی بەکارهێندراون، دور بە ئەرکی سەر شانی ئەم دەزگایە!؟.

ئەوەی روون و ئاشکرا بووە تا ئێستا، بە ویستی شەخسی لاهور ئەم باندە پێکهێنراوەو سەرپەشتیاری کراوە، گومانیش لەوەدا نیە مادام لاهور سەرپەشتی کردووە، واتا بۆ مەرامی شەخسی بکارهێندراوە.

ئەوەی ئاشکرا بووە لە زیاتر لە سەرچاوەیەک، ئەو باندە بۆ سیخوری کردن بەسەر حزب و لایەنە کوردستانیەکان، کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کەسانی بازرگان و دەوڵەمەند، گرتنی ڤیدیۆ و گرتەی دەنگ بەکار هاتوون.

مەبەستی سەرەکی لاهور لەم چەندە کۆ کردنەوەی زانیاری و بەکارهێنانی بووە لە کاتی پێویست دا بۆ فشار خستنە سەر لایەن و کەسایەتیەکان، ملکەچ کردن، سەرانە وەرگرتن، مساوەمە، تیرۆر، تا دەگاتە خزمەت کردن بە ئەجندای دەرەکی.

ئەم کارە بە گشتی دەچێتە چوارچێوەی سیخوری کردن بۆ لایەنی دەرەکی، دور لە ئەکری سەرەکی ئەم دەزگایە، کە ئەمەش لاهور و تاقمەکەی دەخاتە بەر لێپرسینەوە و سزادان بە پێی یاسا بە تومەتی خراب بەکار هێنانی دەستهەڵات و سیخوری کردن و ئەنجامدانی خیانەتی نەتەوەیی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.