خسرۆ ھەرکی، گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک واتە گەرانەوەی ھێز و ئیرادەی کورد بۆ ئەو شارە
پارێزەرێک و کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دەلێت ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان بەژداری کردنی لە ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھێزکردنی پێگەی کوردە لە عێراق وە بۆ بە دەستھێنانی مافە یاسایی و دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان و رێگری کردن لە پێشێلکردنی مافەکانی کوردە، چونکە چەند پێگەی کورد لە بەغدا بەھێزبێت زیاتر دەتوانێت بەرگیری لە مافەکانی بکات .
خسرۆ عەزیز ھەرکی بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بروای تەواومان ھەیە پارتی دەتوانێت بە ھێزێکی زیاترەوە بچێتەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھۆی ئەوەی پارتی بەرگیریکارێکی سەرسەختی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بوو وە نە گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک بەبێ ئالای کوردستان ئەمانە ھۆکارن پارتی جارێکی تر بە حزبی یەکەمی عێراق ھەلبژێردرێتەوە .
خسرۆ ھەرکی گوتیشی گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک زۆر گرنگ بوو چونکە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوک ھیچ سیماێکی کوردبوونی پێوە دیار نەبوو گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک واتە گەرانەوەی ھێز و ئیرادەی کورد بۆ کەرکوک چونکە ھەر پارتی بەرگیری کاری مافەکانی کورد و بەرزراگرتنی ئالای کوردستانە بەلای پارتیەوە کەرکوک دلی کورستانە بوونی پارتیش لەوێ دەرفەت دەرەخسێنی گرژییەکان کەمتر ببنەوە .
پارێزەر خسرۆ ھەرکی ئەوەشی خستە روو دوای ھەلبژاردن یەک دەنگی کورد لە بەغدا زۆر گرنگە چونکە بە یەک دەنگی باشتر دەتوانین مافە زەوتکراوەکانی کورد وەربگرینەوە بۆیە پارتی بەردەوام تامەزرۆی یەکریزی کورد بووە بەردەوام ھەولی بۆ ئەوە داوە وە بەردەوام دەبێت چونکە خەمی پارتی مافە نەتەوەیەکانی کوردە ئەمەش بە یەک دەنگی دەکرێ وەکوو کورد وتەنی چەپلە بە یەک دەست لێنادرێ دەبێت حزبەکانی تریش ھاوکاربن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.