خەلکی کوردستان لە ۲٥ ی ئەیلولدا چارەنوسی خوی دیاری کرد….!

هــوگر شەهاب ، زێ بادینان.


لە رێکەوتی ۷ی ٦ی ۲۰۱۷ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسەکانی کوردستان(جگە لە بزوتنەوەی گوران و کومەلی دادگەریی کوردستان) نوینەرە بالاکانی حکومەت بە سەرکردایەتی سەروکی پێشووی هەرێمی کوردستان”مسعود بارزانی لە سەلاحەدین کوبونەوە و بریاریاندا کە لە ۲٥ی ۹ی ۲۰۱۷ رێفراندوم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام بدرێت،بریاری ئەنجامدانی رێفراندوم بریارێکی مێژوویی بوو،هەربویە خەلکی کوردستان بە گەرم و گورییەوە پێشوازی یان لەم دەرفەتە مێژووییە کرد و لە رۆژی ۲٥ی ئەیلولدا هەموویان بەشدارییان لەم پروسەیە کرد و بەرێژەی ۹۲.۷۳٪ دەنگیان بە بەلێ دا بۆ سەربەخوبونی هەرێمی کوردستان بە گشت ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەلبەتە خەلکی کوردستان بە درێژایی میژوو هەمیشە هەولیان داوە بە پشت بەستن بە میکانیزم و ئامرازی شارستانییانە کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدرالی چارەسەر بکات،بەلام بەداخەوە هیچ ئیرادەیەك لەلایەن حکومەتی فیدرالیەوە نەبووە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان و پابەندی بەلێنەکانی خۆی نەبووە، بەلکو هەمیشە هەولی داوە کێشەکان و گرفتەکان ئالوزتر و گەورەتر بکرێن،هەربویە خەلکی کوردستان لە کوتاییدا لە ۲٥ ی ئەیلولدا بریاری خویان دا کە نایانەوێت لەگەڵ عێراقدا بژین،نایانەوێت لەگەڵ عەقلیەتەك بژین کە هاوبەشی راستەقینە رەت دەکەنەوە.
هەلبەتە هوکارگەلێك هەبوون لەوەی خەلکی کوردستان ئەم بریارە بدەن، لەوانەش پابەندنەبوونی حکومەتی فیدرالی بە رێکەوتن نامە سیاسییەکان و ماددە دەستورییەکان و پێشیلکردنی ئەو پرەنسیپانەی کە عێراقێ نوێ لەسەری دامەزرابوون،جێبەجێ نەکردنی ماددەی ۱٤۰ی دەستوری هەمیشەیی عێراق و برینی بەشە بودجەی خەلکی کوردستان و رەتکردنەوەی پرەنسیپی هاوبەشی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان کومەلێك هوکاری تر رولیان بینی لەوەی کە خەلکی کوردستان ئەم بریارە بدەن و چارەنوسی خویان دیاری بکەن، بەداخەوە حکومەتی عێراق تاکو ئێستاش پابەندی خۆی نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و گرفتانە، یەکێك لە کێشە و گرفتە سەرەکیەکانی خەلکی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدرالی بریتی یە لە پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە دەستوری هەمیشەیی عێراق کە ئەم دەستورە بە گرەنتی یەکپارچەیی عێراق دادەنرێت،هەربویە هەر پاشگەزبوونەوەیەك لە جێبەجێ نەکردنی ماددە دەستوریەکان یەکپارچەیی عێراق دەکەوێتە مەترسیەوە.
بەداخەوە وەکو ئاماژەمان پێدا تاکو نوسینی ئەم وتارەش حکومەتی فیدرالی ئەم هوکارانەی کە بوونە هوی ئەنجامدانی رێفراندوم چارەسەری نەکردوون،هەربویە دەلێین بریاری بەرێوەچونی رێفراندوم بریاری گەلی کوردستان بوو و بریاری گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی کوردستان بوو کە نایانەوێت لەگەڵ ئەم عێراقە بژین،بەلکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی کوردستانەکی سەربەخودا بژین و ببەنە دوو دراوسێی باش لەگەڵ یەکتر.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.