خەونی فۆتۆگرافێکی کورد بەگەیشتن بەمۆندیالی2022قەتەر

وەرزشی، عبدالقهار محەمەد :

د دیدارەکا وەرزشی دا دگەل : ( ئیرۆن ئازاد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ئیرۆن خەلیفانی بۆ ماڵپەڕێ زێ بادینان هاتە سازکرن کۆ ل سەرتای دەسپێکی فۆتۆگرافیم بۆ 2018 دەگەڕێتەوە، و تەمەنم 21 ساڵە . هەموو کەسکێک سەر تای دەسپێکی هەرکارێکی بە قۆناغی ناخۆش تێ ئەپەڕێ جا هەم لە ڕووی مادیەوە هەم لە ڕووی مەعنەویەوە بەڵام نەبووە ڕۆژێک لە کارەکەم سارد بببمەوە ئەگەر هیچ شتێکیشم نەبووبێ وام کردوە هەمیشە هیوام بۆخۆم درووست بکەم هەر لەو کاتەوە بە حز و خولیایێکی زۆر دەستم پێکردووە واتە ڕۆژێک نەبووە بۆ ئەوەی بگەم بە ئاواتەکانم ماندوو ببم شەو ڕۆژ کار ئەکەم لە پێناو باشتر کردنی کارەکەم ……

وەک فۆتۆگراف من دووساڵ لەگەڵ یانەی وەرزشی ڕواندز بومە ساڵێک لەگەڵ یانەی سنوور و ئەم 2 ساڵەی کۆتایش لەگەڵ یانەی وەرزشی شەقڵاوە بوومە …
ژیانی هاوسەریم پێک نەهێناوەو بژێوی ژیان بەند بووە لەسەر فۆتۆگرافی موچە خۆری هیچ دام دەزگایێک و هیچ شتێک نیم وە ئەو پارەیەی لە فۆتۆگرافی بدەست دێنم ئەوەندە ئەتوانم لەکارەکەی خۆمی سەرفی بکەمەوە ژیانی خۆمی پێدابین بکەم واتە نە بۆتە داهاتێک تا لە داهاتوو سوودی لێ ببینم …

کێشەی هەرەگەورەی فۆتۆگرفەران لە کوردستان سەرتا نەبوونی کامێرای تەواو پڕۆفیشناڵ و باشە کە بۆ کارەکە کەڵکی هەبی دواتریش خراپی یاریگاکان کە هیچ سیمایێکی جوان نیشان نادەن تاوەکو وێنەکان بە جۆرێکی تر نایاب دەربکەوێ ….

من هەموو هیواو ئاواتام ئەوەیە ڕۆژێک بگەم بە یاریگاکانی ئەوڕووپا بتوانم ئەو دیمەنانە لەوێ تۆمار بکەم بی چرکێنم ببێت بە بە شێکی جوان بۆ مێژووی خۆم و کوردستان نەوەکانی داهاتوومان بیبینن کە ئێمە ماندوو بونێکی زۆرمان کێشاوە هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی بە ئاواتەکانمان بگەین بۆ ڕۆژێکیش سارد نەبوینەوە لە کارەکەمان و بەو پەڕی دڵسۆزی کارمان کردووە ….

لە کۆتای …. لە ئێستادە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی من بۆ ئەوەیە بگەم بە مۆندیالی 2022 قەتەر کە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی پێی بگەم و بە خەون و ئاواتەکانم شادبم بەڵام هەموو ڕۆژێ بەدوای ئەوەم یەکێ بتوانێ پشتگیرم بکسە کە دەستێوەردانی هەبێ لەگەڵ فیفایە تاوەک و من بەخەون ئاواتەکەم بگەیێنێ بەڵام هیچ شتێک نەگۆڕەوە هەموو شتێک وەک خۆیەتی .

ئەرشیف هندەک وێنێن وی …..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.