دادگای فیدرالی یان دادگای شۆرەش
نەوزاد محەمەد
بۆ جاری دووەم، بە ناو دادگای فیدڕالی عیراقی و لە ژێر پەردەی یاساوە، هەوڵی جولاندنی هەندێک پرس و دەرکردنی بڕیاری نا یاسایی لە دژی هەرێمی کوردستان دەدات.
لەسەرەتاوە بڕیاری نابەچێ و نا مەنتقیانەی ئەم دادگایە لە دژی بەڕێز هوشیار زێباری وەکو بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، کە پێچەوانەی بەنەما یاسایی و دستوریەکان بوو، دواتریش جولاندنی پرسی نەوت و ووزەی هەرێمی کوردستان و هەوڵی بە نا شەرعی کردنی ئەم یاسایە و هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئابوری سەربەخۆ و هەناردە کردنی پشکی هەرێم لە نەوت و لە کۆتاییش دا دروست کردنی کێشەی ئابوری و هەوڵی ڕاگرتنی هەنگاوە ئابوری و گەشە کردنەکانی هەرێمی کوردستان.
گومان لەوە داونیە کە ئەم هەڵسوکەوتەی دادگای فیدرالی عیراقی، دەستی نەیارانی ناوخۆیی و دەرەکی لە پشتەوەیە، بگرە لە میلیشیاکانی حەشدی شیعی و لایەنە هاوپەیمانەکانیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە هەمویان پێکەوە لە ناو بازنەی بەرەی مقاوەمەن دەجوڵێنەوەو کار بۆ ئەجنداکانی دەکەن.
دادگای فیدرالی عیراقی وەکو دوا دەرفەتی لەبەر دەستیان بەکاردەهێنن لە دژی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پاندە بە دستور و کار بۆ چەسپاندنی بنەما دستوری و یاسایی لە عیراقی فیدرال دەدات و چەخت لەسەر بنەما دیموکراسی و مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان و گەلانی عیراق بە گشتی دەکات، کە ئەم هەڵوێستە لە بەرژەوەندی بەرەی مقاوەمە دا نیە.
هەر بۆیە تەواوی پرسەکان بە سیاسی کراون و لە ژێر پەردەی یاسا و بڕیاری دادگای فیدرالی دەیانەوێ شەرعیەتی پێ بدەن، لە کاتێکدا کە بڕیارەکانی ئەم دادگایە یەکلاکەرەوەن و دەرفەتی پێداچونەوەیان بۆ نیە.
ئەم کار و کردەوانەی بە رێگای دادگای فیدرالیەوە دەکرێن، بیرمان لە دادگای شۆرەشی ( محكمة الثورة ) ی سەردەمانی رژێمی بەعسی لەناوچو دەهێنێتەوە، کاتێک ئەو دادگایە شوێنگرەوەی هەموو دەستهەڵاتەکان بوو و هەرچی بڕیاری لە دادگایە دەرکرابوایە، بڕیاری کۆتایی بوو و جێ بە جێ کردنیشی ئەرک و فەرمان بوو و بە بێ گەڕانەوە بوو.
کەواتا چۆن دادگای شۆڕەشی حزبی بەعس هیچ سوودی نەبوو بۆ کورد و بە پێچەوانەوە هەرچی بڕیاری لە دژی کوردە لەو دادگایە وەرگیراوە، دەبێ ئەو دادگای فیدارالیش بە هەمان شێوە ببینین و بزانین کە هیچ جیاوازی لە نێوانیاندا نیە، دکتاتۆریەت بە تەواوی ڕامانەکانی.
بە ڕاشکاوی دەڵێین ئەم هەڵوێست و هەنگاوانەی نەیارانی کورد گرتویانە بەر مایەی مەترسی و هەڕەشەی جدین بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەوەی پێویستە دەبێ سەرکردایەتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی بۆ ئاستێکی تر بەرز بکاتەوە، ئیتر دەبێ بە جدی کار بۆ یەکلاکردنەوەی هەندێک پرس بکات.
ڕاستە تا دەکرێت لەم دۆخە نازک و هەستیارەدا پێویست بە ڕاگرتنی هاوسەنگی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بە گشتی هەیە، بەڵام ناکرێت دەرفەت بە هەندێک لایەن بدرێت کە کەمینەی سیاسیین یاری بە ئایندەی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەوەی ئێستا لە دژی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ئایندە دەبێتە ئەمری واقع و لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێو دەوڵەتیش پەیوەندییە دیبلوماسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.