دادگای فیدڕالی یا دادگای قائانی
نوسینی :شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
بڕیاره نا دهستورێكانی دادگای فیدڕالی عیراق سیاسه‌تێكی به‌رچاوه بۆ قۆڵبه‌ستكردنی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی وه‌كو پارێزگایه‌ك ،له چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ساده ، وه ئه‌وه ئه‌و ئامانجه‌یه كهكۆماری ئیسلامی ئیران وه‌كو ستراتیژ نه‌خشه‌ی كێشاوه .
دیاره ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوه‌خۆیی عیراق و بێرێزیكردن به پرینسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ,دیموكراسی ,ئاشتی و ,ئازادی له ئه‌جیندای ئه‌و وڵاته روئیایه‌كی تازر نییه ! كه به به‌رنامه و پرۆگرام ئاماده‌سازی بۆ كردوه ، ڕۆژانه به مه‌هانه‌ی مهزههبیهته به هۆكاری بوونی مه‌زاره پیرۆزه‌كانی شیعه له خاكی عیراق ئه‌و وڵاته په‌لی هاوێشیوه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌یمه‌نه‌تی سیاسه‌تی شیعه گه‌رایی له گۆڕه پانه‌ی عیراقی‌دا .
وه به‌رده‌وام له وێزگه‌ی به‌رچاوه‌كانی سیاسه‌تدا پێشێلكردن به پرنسیپكی دیموكراسی ،مافی مڕۆڤ ده‌كرێت ‘كه ئه‌و بنامایه كوچكه‌یه‌كی هه‌ره گرنگه له بونیاد نانه‌وه‌ی ستوونی سیاسه‌ت له ته‌واوی جیهان، چوونكه لهستۆتی سیاسه‌تیان و ڕوانینی سیاسی وڵاتێ ئیران ده‌رهه‌ق به وڵاتی عیراق وه‌كو حه‌وشه‌ی پشتی ماڵی خۆی وایه، كه به وه‌همی شیعه‌گه‌رایی خۆی به خاوه‌ن ماڵ داناوه ! ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له عیراقدا به‌هۆی سه‌ركێشی ئه‌و سیاسه‌ته پرۆتستۆی ئازادی ده‌كرێت.
بۆیه په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دراوسێ ، وه به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه به‌پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی و گه‌مه‌ی دیموكراسی بۆ كورده و بۆ پارتییه ده‌ستتێوه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوه چوونكه ساڵانێكه .پۆستی سه‌رۆك كۆمار و وهلائیهتی كۆشكی سه‌رۆك كۆمار به په‌راوێز خستنی ده‌ستوری فیدرالی به‌ڕاسته‌و خۆ و ناراسته‌وخۆ ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاكانی ئیران بووه.
به‌ڵام !پاش ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته له‌و دۆخه‌دا كه پارسه‌نگی هێز گۆڕاوه سیاسه‌ت كێشمهكێشهكان لاتهریبه ئه‌وی به‌رچاو ڕوونه وڵاتی ئیران نیگه‌رانه ! نیگهرانێكانی ناشارێته‌وه له ململانێ سه‌خته‌كانی نێوان ماڵی شیعه وباڵی (شیعه به شیعه ) كه پشكی شێر بۆ ته‌یاری سهدرێكانه ئه‌و باڵه به ته‌وافق به‌هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌هێزترین باڵه.
بۆیه سه‌ردانی قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌عیراق شهوك پێش هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانێكی ئاساییه‌و چاوه‌ڕوانكراو بوو ، به‌و پێیه‌ی له‌رێگای قائانی په‌یامی كۆماری ئیسلامی ئیران ئاراسته‌ی حكومه‌ته خۆجێێكهی عیراق كرا .
كه به‌پێی زانیارێكان له سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌رو سایته ئهلیكترۆنێكان له ڕۆژنامه دیجیتاڵێكاندا بڵاو كراوه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قائانی ده‌چێته ماڵی نوری مالكی داوا ده‌كات فائق زێدان سه‌رۆكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بێته ماڵی مالكی ، له‌و دانیشتنه‌دا كه فالح فه‌یاز ,نوری مالكی ,قه‌یس خهزعلهی كه ئاماده ده‌بن قائانی دوو داواكاری به‌شێوه‌ی ئه‌مر فه‌رمان ! لهفایق زێدان ده‌كات .یه‌كه‌م /كاندیدبوونی هوشیار زێباری ره‌تبكرێته‌وه
، دووه‌م /بریاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسی نه‌وت و گاز له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بدرێت
دیاره له داواكاری قائانی فایق زێدان توشی جۆرێك له‌سه‌ر سوورمان ده‌بێت ! و پێی وتوه ئه‌مه ده‌رگای دۆزه‌خ له عیراق بۆ شیعه ده‌كاته‌وه له‌وه‌ڵامدا قائانی وتویه‌تی باشتره ئێمه ئه‌م ده‌رگایه بكه‌ینه‌وه نه‌وه‌ك سه‌در ، چوونكه سه‌در هه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌یاره‌كانی به‌شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌نارگیری ده‌كات.
پاش ئه‌م ده‌رهاوێشته ده‌كرێ بڵێیین ئه‌رێ به‌ڕاست !دادگای فیدڕالی یا دادگای قائانی ؟ ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونه ئامانجی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق به پاساوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرا كه‌چی ! له بڕی چاره‌سه‌ر كێشه‌كان قهڵترو قوڵتربوون ئێستا عیراقی تازه له ساڵی ٢٠٢٢ له چاوه‌ڕوانی لۆتۆی ئارامییه.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.