داستانی سحێلا تهواوكاری داستانی پردێ وانهیهكی بههێز بۆ داگیركهران
رێبوار حهمهلاو شوانی
سیاسەتی و خوێندنهوهی وردبینانهی سهرۆك بارزانی و بهرگری قارهمانهی هێزی پێشمهرگهی كوردستان و جهماوهری پارتی دیموكراتی كوردستان و دڵسۆزانی ئهم خاكه توانی وانهیهكی باش بداته داگیركهران و دووژمنان بهتایبهت كه پارتی و بارزانی کە ھەموو ھەول و تێکوشان و خەباتیان لە پێناو کورد و کوردستان بوە و قەت نەبو رۆژێك له رۆژان خیانەت لە خوینی شەھیدان و بستێک لە خاکی کوردستان بکەن ، بارزانی ئەو سەرکردەیە ک ئیرادە و ھێــز و شکۆی نەتەوە و پێشمەرگەیە ، پێشمەرگەکانی بارزانی بە ھەموو دونیایان گۆت ئێمە خاک نابەردەین و نافروشین و تەنەزول لە یەک بست خاکی کوردستان ناکەین ..ئهو بهراورکارییه نالۆژیکی و ناواقعییه، له پردێ و سحێلا بهرگرییهکی واکرا، که بیر لهوه نهکرێتهوه جارێکی دیکه پهلاماری کوردستان بدرێت، ئهو خهباتهی له کوردستان کراوه جیاوازه و کۆمهڵێک بهرژهوهندیی جیاواز له ناوچهکه ههیه،داستانەکانی سحێلا و محمودیە گهواهیدهری بو ئەوە دەدەن کە لە کاتی تەنگانە و لەکاتی مەترسی داگیرکردنی کوردستان و لەکاتی ھێــرشەکان بو سەر کوردستان ئەوانەی کوردیان فرۆشت کێ بون و ئەوانەی قوربانیان دەدا و شەریان دەکرد و مەرگیان پێـش ژیان خست و ھەمووی بو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان کێ بون . ئەگە رۆلەکانی پارتی و بارزانی نەبونایە ئێــستا کوردستان وەک پارێزگایکی عێراق لە قەلەم دەدرا بەلام داستانەکانی پردێ و محمودیە و سحێلا مێژویان تومارکرد . پوتی دوژمن شکێــنرا . دوژمن شەرمەزار کرا . لە سحیلا بوو کاتیک پیشمەرگە سەرکەوتنی تومار دەکرد و دوژمنی لە ناو دەبرد . ھەر لە سحێلاش بو پێشمەرگەی پارتی و بارزانی دەی گۆت خوتان نەچەمێنن . لەو رۆژە کاتێک ھەموو دونیا پشتی لە کورد کردبوو تەنھا پێشمەرگە کانی پارتی و بارزانی بە تەنھا شەری ســێ ولاتیان دەکرد و قهپۆزی ھەموو دوژمنان و داگیركهرانی شکاند . میلیشاكانی پاسداران و سوپای عێراق و میتی توركی و چهكداری لوبنانی وفهلهستینی یەک دەست لەگەل یەکێتی بەلام ئیرادەی پێشمەرگە زوور لەوە بەھیز تر بو کە ئەوان فکریا لی دەکردەوە شکینران و سەرشۆر و شەرمەزار کران . عیبادی و تیلیرسن و میلیشایی تیرۆریتی پاسدار و میتی تورک و سۆپای عێراق و میلیشیای حەشد و بە ھاوکاری بریتانیا ھێــرشیان ھینا بو سەر کوردستان و گوتیان ئەبیت بگەرێنەوە پێش 2003 بەلام بە قارەمانیەتی پێشمەرگە و ئیرادەی جەنابی سەروک بارزانی پێشمەرگە وەک قەلغان وەستا بەرامبەر دوژمن . شەڕی پردێ و سحێلا لەسەر پێشمەرگە سهپێنرا کرا و پێشمهرگه ئاماده نییه سهر بۆ دوژمن بچهمێنێت ، بەڵام ئەوان دەستیان بە شەڕەکە کرد و بهدهیان چهك و تانكی پێشكهوتووی وهرگیراو له ئهمهریكا و هاوپهیمان ناوچەی سحێلا و ماشێنی سهربازی حەشد و سوپای عێراق و چەندین وەڵات ڕووبەڕووی پێشمەرگە بوونەوە، پێیان گووتن ئێمە قوتابی قوتابخانەی بارزانین ئێمە ریفراندوچین ئێمە خوناچەمێنین ئێمە دوژمن بەزینین ئێمە چەندین وڵات و دووژمن و دەسەڵات و شەخسی تر رووبەڕوومان بونەتەوە لەناومان بردون.بۆیه ، له خیانهتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە حەشد وای دانابوو لە هەندێک لای ترەوە دەتوانێت هێرش بکات و بەبێ شەڕ داخلی کوردستان دەبێت، بەڵام نەیزانی ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە. بهدڵنیاییهوه شهش رۆژ دوای داستانی قارهمانانهی پردێ داستانی سحێلا بووه تەواوکەری داستانی پردێ بوو، هەموو هێزێکیان کۆ کردبووەوە لە عەینعوێز و مەحموودیە و سحێلا، هەر لەو داستانەی سحێلاشدا تووشی شکست بوون، ئهو سهركهوتنهش له سحێلا و پردێ وانهیهكی بههێزی بوو تا هیچ جارێک با دوژمن لە خەیاڵیدا نەبێت کە کوردستان داگیر بکات، چونکە ئەم وەڵاتە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی خۆی ئاوەدان بووە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.