داستانی پردێ سەلماندی نەهێز نابەرامبەربوو نە حەشد و پاسدار ئەو هێزەن پێشمەرگە چۆکیان بۆدابا
احـــمـــد گــــلــــی
20ـــی ئۆکتۆبەر بەرەنگاربوونەوەی حەشدی شیعی و پاسداری ایران و خائین و خۆفرۆشانی ناوخۆ و تێک و پێک شکاندنیان لەلایەن پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان سەرۆک بارزانی ،،
سەرکەوتنی پێشمەرگە لە پردێ و محمودیە و مەخمور سحێلا و ناوچەکانی دی ،،
بۆ هەموو جیهانی سەلماند نەهێز نابەرامبەرە بوو ، نە پێ پەتیەکانی حەشدی شیعی و پاسداری ئێرانی ئەو هێزەن پێشمەرگە چۆکیان بۆداباو لەبەریان هەڵبێت .
کورد و پێشمەرگە لەهەموو جیهان بەچاونەترسی و بوێری ناسراوە و هەمیشە حکومی ناوچەکانی خۆی کردوە و هەرکە دەسەڵاتی لێ زەوت کرابێت ،، بەرامبەر دەسەڵاتی داگیرکەر و زوڵم و زۆریان وەستاوەتەوە هەرگیز ژێردەستەی و نۆکەری قبوڵ نەکردووە.
بەڵام هەمیشە نەیارانی کورد و دۆزی کوردی بۆ جێ بەجێ کردنی پیلانەکەیان و گەشتن بەئامانجەکانیان کەلەناو بردنی قەوارەی کوردی بووە ،،
چەن کەس و کروپی خۆفرۆشی ناوخۆیان بەکرێ گردووە و بەکاریان هێناون بۆ تێکدانی یەکریزی و پەرتەوازەکردنی نێوماڵی کوردی و لەباربردنی دەستەکەوتەکان کەبەدەست هاتوون ،،
بۆ نموونە ( 16 ـــی ئۆکتۆبەر )
کە نەیارانی کورد بەهاکاری و چاوساغی گروپێکی خۆفرۆش و خائینی یەکێتی 100/51 خیاکی پیرۆزی کوردستانیان داگیر کرد و لەپردێ پیلانە گلاوەکەیان لەگۆرنرا .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.