رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ردار مه‌حمود داودخان له ناوچه‌ی وه‌زیری ئهكبهرخان سەربە شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان لە ئه‌ستۆ گرت.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له ههژمارەکانی داعش لە تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه کە له كردهکهدا كه له رێگه‌ی پێنج كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی تاڵیبان كوژراون كه فەرمانده‌یه‌كی گەورەیان له‌نێودایه.
وته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید باسی له‌وه كردبوو كه له هێرشه‌کەدا، چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و سێ ئه‌ندامی تاڵیبان کوژراون.
به‌پێی گوته‌ی گه‌واهیده‌ران له هێرشه‌کەدا، زیاتر له 20 كه‌س کوژراون و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.