▪ دامه‌زراندی گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی له پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕووی دووه‌می سیاسه‌ت
شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك ببێته ئه‌ندام له خێزانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مه‌رجه ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام به‌و پێوهراندنانه بناسرێت كه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانپێدراوبێت ، بۆیه له‌په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تێكاندا پێناساندنی پرۆسه‌ی دانپێدانی نێو ده‌وڵه‌تی گرنگیه‌كی ئه‌و تۆی هه‌یه له ڕووی ئاكاری سیاسی و هه‌ڵس و كه‌وتی دیبلۆماسی كه بێته به‌ر باس ، كه تیادا ئه‌رك و مافی ده‌وڵه‌تان به په‌یماننامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی رێكخراوه .
ئهمسهقامگیریه یاساییه له فه‌راهه‌مكردنی شه‌فافیه‌تێكی یاسایی له‌بوونی كه‌شێكی ره‌خساو
سه‌نگێكی به‌هێز وتایبه‌تمه‌ندی ده‌به‌خشێته په‌یوه‌ندێكان له‌جیهانی ده‌ره‌وه تایبه‌ت به‌نێردراو هێزی دیبلۆماسی له‌وڵاتانی جیهان له زۆر ڕوو …یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندانه دامه‌زراندنی سه‌فاره‌ته له‌وڵاتانی جیهان ،كه ته‌نها بوار بۆ ئه‌و وڵاتانه ره‌خساوه دانپێدراو بێت له‌ڕووی نێوڵهتیدا و ئه‌ندام بێت له خێزانه.
چوونكه له ڕێگای پرۆسه‌ی دانپێنان ته‌وای ماف و ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تی دانپێنرا و سه‌قامگیره مۆركێكی نێو ده‌وڵه‌تی جیهانی پێبه‌خشراوه لهپتهوبوونی په‌یوه‌ندێكان له‌مامه‌ڵه‌و له هه‌ڵس و كه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی وه به‌پێی ئه‌و ستونه یاساییه ، ده‌وڵه‌تی دانپێنه‌نراو بێبه‌شه و رێگا پێنه‌دراوه سه‌فاره‌ت له‌وڵاته‌كه‌یدا دابمه‌زرێت ته‌نها مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندێكان وه‌كو قونسڵیهتهكان .
ئه م لاریبوونه یاساییه بۆ وڵاتی دانپێنهراوه ئه‌گه‌ر چی جیاوازییه به‌ڵام ! ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌یاسا ریكۆكنایزه .!! له‌ڕووی ئاكاری نێو ده‌وڵه‌تیی وه‌كو ئه‌و مافه یاسایه نییه به ده‌وڵه‌تی دانپێدراوی به‌خشراوه.
سه‌رباری جیاوازێێكان ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونه …..مه‌رجی دانانی ستانده‌رده یاساییه‌كان له دامه‌زراندی سه‌فاره‌ت له‌وڵاتاندا وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ویاسایی رێكخراو مونه‌زه‌م به‌ڵام ! ئه‌گه‌ر پرسیار ئه‌وه بێت !؟له‌هه‌ناوی كام یاسا له‌دایك بووه !وه به‌چ میكانیزمێكی یاسایی رێچكه یاسای دامه‌زراندنی سه‌فاره‌ته‌كان كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن (ده‌ره‌كی یا خود لۆكاڵی ) له كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه ! وه‌ڵام ئه‌وه‌یه دامه‌زراندنی سه‌فاره‌ته‌كان ته‌نها بهسایهك رێكنه‌خراوه بگره ! مۆڵه‌تدراوی سێ یاسایه له‌وانه (یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه له‌یاسای یاسای گشتی نێو دهولیتی وه‌رگیراوه ، یاسای وڵاتی سه‌فیر ، یاسای ناوه‌خۆی ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌فاره‌ت له‌چوار چێوه‌ی دامه‌زراوه ) واتا بوونی سێ باڵی یاسایی ڕاسته‌و خۆ كاریگه‌ره رۆڵی هه‌یه له‌دامه‌زراندنی سه‌فاره‌ت له‌وڵاتانی جیهان.
. ئه‌م سه‌كۆیه له هه‌نگاونانی كرداره‌كی دیوی ئاشكرای په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانه له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی دیبلۆماسی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تییدا، به‌ڵام ! ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرین به‌نموونه ! خۆێندنه‌وه‌ی ئاراسته‌كان بۆ پێچه‌وانه‌یه ؟هه‌رچه‌نده له ڕووی نێو ده‌وڵه‌تیدا ڕوونه كه كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌رێمی كوردی نه‌رخساوه سه‌فاره‌ت لهپایهتهختی كوردستان دابمه‌زرێت نه له یاسای نێو ده‌وڵه‌تی نه له په‌روازی سیاسه‌تی عیراقی فیدراڵی به‌ڵام ! سه‌ڕه‌ڕای ئاڵنگاریه یاساییه‌كان ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه و چاودێرانی سیاسی نكۆڵی له‌و ڕاستییه ناكه‌ن ! كه پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی سیاسیه‌وه توانی مه‌زه‌نده‌و بیلدۆزه یاساییه‌كانی تێبپه‌ڕێنێت و به‌سته‌ڵه‌كه یاسسییهكان بتۆێنێتهوه به‌ر مه‌بنای ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌وا بریاری دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی له‌رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خاكی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی هه‌شت ملێون دوڵار كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن .
ئه‌مهه‌نگاوه دڵنیاییه‌كی ئارام به‌خشه به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕوی دونیا ی ده‌ره‌وه
تازه سیمای پێشكه‌وتنه‌كانی سیاسی وه‌كو ئاكارێكی دونیای مۆدێرنه‌یه هێڵه‌كانی مهییبوونی دۆزه‌كه‌ی پچڕاند هه‌ڵبه‌ته بازدانی وڵاتێكی زلهێز وه‌كو ئه‌مریكا به‌سه‌ر یاسا و ئهدكاره نێوڵهتێكان ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی جهمسهگیری هێزێكی زلهێز تیادا ره‌چاو كراوه كهجهمسهرگیری سیاسی و پاراستنی بهرژهوهندێكان هێڵێكی به‌رده‌وامی سیاسته به‌ڵام ! له هه‌ل ره‌خساندنی سیاسی ئه‌مریكی كرانه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی هه‌رێمی كوردی ئه‌م ده‌رهاوێشتانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ره‌وتی پێشكه‌وتنه‌كان له‌گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وامه ئه‌م گۆڕانكاریانه وایكرد هه‌وری ناله‌باری بیلدۆزه نێو دهوڵهتێكان له ئاسمانی هه‌رێمی كوردی بتۆێته‌وه .
له خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و روئیایه كه سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی له به‌غدای پایته‌ختی عیراق دامه‌زراوه بوونی هه‌یه وه لۆجێكێكی یاسایی نییه و ناكرێت له‌هه‌مانكاتدا له‌یه‌ك وڵات‌دا دوو سه‌فاره دابمه‌زرێت به‌ڵام كه ئاراسته‌كان جیاوازن و هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی دیفاكتۆیه هاتنه پێشی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان به سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه دونیایی ده‌ره‌وه‌ی دووچاری ئیحراجیهتێكی سیاسی كردوه
لهممینبهرهدا بریاری دامه‌زراندنی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین رووبه‌ر گهشبینێكی سیاسییه به‌تایبه‌ت كه ده‌بینیین له‌ڕووی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت له‌ئاستی جیهانی ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك سه‌ردانی به‌غدای پایه‌ته‌ختی عیراق بكات له‌هه‌مان كات و بروار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات یا، كاتێك سه‌رۆك هه‌رێم ده‌چێته ده‌وڵه‌تان ده‌وڵه‌ته‌كه پێشوازیه‌كی فه‌رمی لێده‌كات .
دواجار له‌دونیایی بینی سیاستی جیهانی ئه‌گه‌ر روئیایی ته‌نها دیوێكی سیاسه‌ت به‌رچاو بێت ئه‌وه له پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خۆێندنهوهكان ڕووی دووه‌می سیاسه‌ته .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.