دانانى به‌ردى بناغه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌سنوورى ناحییه‌ى پیرمام
له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا و لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەمە 2021.9.18، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى (كردنه‌وه و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێك لهگهڕهكى پێشمه‌رگه و فهریقاوه1 و فهریقاوه2)مان دانا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (ئاراس) جێبه‌جێده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (270) ڕۆژه.
وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى پیرمام بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه، ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین له‌داهاتوودا كارى زیاتر و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌تر له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامبده‌ین كه شایسته و شایه‌نى زۆر له‌وه زیاترن، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانى ئێمه پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌یاندنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ ئه‌و شوینانه‌ى كه‌مترین خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌و ئیمكانیته دیاری كراوه‌ى كه له‌به‌رده‌ستماندایه هه‌موو توانایه‌كى خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریى پێویست و خزمه‌تكردنى هاوڵاتییان به‌شێویه‌كى یه‌كسان له سه‌رجه‌م گوند و قه‌زا و ناحییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.