دانیشتوانی گەڕەكێكی پارێزگای هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

زێ بادینان :

دانیشتوانی گەڕەكێكی پارێزگای هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگری لە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دانیشتوانی گەڕەكی سیمی خاتوون خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگری لە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن و دەڵێن پێوەرمان بۆ مەبەستن گەڕەكەكەمان بۆ قیرتاو بكەن.

دانیشتوانی ئەو گەڕەكە دەڵێن،” ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە زستانان لەنێو قوڕداین و هاوینانیش تەپوتۆز”.

ئاماژە بە ئەوەشدەكەن كێشەی كەمی ئاو و كارەباشیان هەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە ئێستادا تیمێكی وەزارەتی كارەبا لەنێو گەڕەكەكەدان و دەیانەوێت پێوەری زیرەكی كارەبا ببەستن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.