داگیرکەرانی کوردستان یەکریزی گەلی کوردیان پێ هەزم ناکریت

نەجمەدین محەمەد قەراجی

دوژمن و ناحەزانی گەلی کورد و کوردستان هەر لە دێر زەمانەوە پیلان دەگێڕن بۆ نەمانی دەنگ و ڕەنگی ئەم نیشتمانە، بەڵام وا ئێستا دەبینین بە فۆڕمی نوێ و باگراوندی جۆراوجۆر پیلان و دژایەتیان دەستی پێکردووە.
وەک تارمایی و خێو خۆیان مەڵاس داوە و کار بۆ ئەوە دەکەن کورد لەنێو خۆدا ریزەکانیان پەرت و بڵاو بێت، بەڵام هەزاران ئەسەف بۆ خیانەتکاران و کاتیک نانی و ئاوی ئەم نیشتمانە دەخۆن و کار بۆ دڕینی سفرەکەی دەکەن، لەهەمانکاتدا یەک نەبوونی حیزب و لایەنکانی کوردستان وای کردووە لایەنی عەرەبی شۆڤێنی و لایەنی شیعە لە عێراقدا ئەویش کام عێراق!؟
ئەو ئێراقەی کە ئێران وەک وداشی دامە بەڕێوەیە دەبات ئەو عێراقە هەر لە سەرەتاوە دوژمنی سەرەکی گەلی کورد و داگیر کەری خاکی کوردستان بووە، هیچ کات چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی هەرێم هەڵنایەت لەبەر ئیرەیی بەردەوام تەگەرە و کێشە دەنێتەوە، سەرەتا دەستیان برد بۆبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، و داگیر کردنی زەوی و زاری جوتیارانی کورد لەکەرکوکی داگیرکراو هەر وەک کار و کردەوەکانی ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕ پیلانی عەرەبی هاوردە بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بەردەوامە.
لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  و ڕاسپاردنی حیزبی براوە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی پرانسیپ و سیستەمی ئینتخابی لایەنە براوەکان دەستیان بە کۆبونەوە کردووە و بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو دوای چەندین دانیشتن و لێک تێگەیشتن  و دانانی بەرنامەی کابینەکە وەک ڕاگەیەنرا و لەسەر جەختی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ زوو دەست بەکاربوونی کابینەکە بەم زوانە کابینەکە ڕادە گەینرێت.
بەڵام جاش و بەکرێگیراوان لە هەوڵی ئەوەدان کێشە و تەگەرە بخەنە بەردەم ئەم کابینەیە کە پارتی و یەکێتی درووستی دەکەن و ئەیانەوێت دووبارە درز و کەلێن بخەنە نێوان ئەم دوو حیزبە سەرەکیێە، ئەوا لایەنە ئیسلامیەکان وشاسواری قۆڵبڕ و هەوڵی لە بار بردنی دەدەن چونک خۆیان  بەرەو لەت بوون دەڕۆن فەرمانی گەورەکانیان جیبەجێ دەکەن.
كوردستانیان داوای یەكڕیزی نێو ماڵی كورد دەکەن وبە چارەسەری گونجاوی دەزانن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و کێشانەی کە ڕووی لە کوردستان کردووە، چونکە ئەو قۆناغە بەهەموو لایەک و یەک هەڵوێست و یەک دەنگی هەموو ئاریشەکان تێدە پەڕێنین چونکە ئێستا دۆخەکە زۆر هەستیارە پێویستە کوردانە هەڵسوکەوت بکەین یەکگرتووبین بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانمان بگەین.
  بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کورد ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە  سازش لەسەر هیچ داواکاریەکی بەسود بۆ میلەت و کوردستان نەکات، بەڵام مەخابن ئەمجارە شۆڤێنیەکان خەیاڵیان خاوە کورد ئەمجارە بەیەک دەنگ و بەیەک ڕەنگ  ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد  بۆ تێپەڕاندنی دەنگدان بە پارێزگار بوونی شاری هەڵەبجە ئەم یەکبوونەش ترسی خستە نیو دڵی دوژمنان ئەگەر بەم جۆرە بێت دەوڵەتی عێراق ناچار دەبێت داواکاریەکانی کوردستان بەهەند وەر بگێری بیر لە چارەسەرێکی گونجاو بکاتەوە و کێشەکان بە زمانی مەنتیق و هاوسەنگی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکات…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.