دایكی شەھید، چی دەوێت؟!

نێچیرڤان حسێن

كەسێك رۆڵەیەك یان دوو یان زیاتری كردبێت بە قوربانی لە پێناوی گەلەكەی، تەنھا بەرژەوەندی گەلەكەی دەوێت، ئەویش بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی خوێنی لە پێناو بەخشیوە، ھەروەھا بۆ ئاسوودەبوونی رۆحی شەھیدەكانی.

كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان، تەنھا دەیانەوێت تەقدیری قوربانیدانیان لەبەرچاوبێت و سازش لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان، نەكرێت.

ئەوان دواین شت كە بیری لێبكەنەوە، بەرژەوەندی تایبەتییە، یان ھەر بیری لێناكەنەوە چونكە ئەوەی ئەوان بەو نیشتمانەوە دەبەستێت، خوێنی شەھیدەكانیانە كە لە ھەموو بەرژەوەندییەك بەھادارترە.

بۆیە دڵنیاین كەسوكاری شەھیدان؛

لە نێوان پێشمەرگە و كەواسووری بەرلەشكری دوژمن، پێشمەرگە ھەڵدەبژێرن.
لە نێوان پارێزەرانی میللەت و مووچەبڕان، پارێزەرانی میللەت و چاكسازیخوازان ھەڵدەبژێرن.
لە نێوان خوێنی شەھیدەكانیان و دەستی سوور بە خوێنی رۆڵەكانیان، خوێنی شەھیدانیان ھەڵدەبژێرن.
لە نێوان ئەوانەی پێشمەرگە و شەھید بە پیرۆز دەزانن و ئەوانەی پێشمەرگە بە میلیشیا و مورتەد و شەھید بە كوژراوناودەبەن، ئەوانەی یەكەم ھەڵدەبژێرن.

لە كۆتاییدا، بە دڵنیاییەوە بنەماڵەی سەربڵندی شەھیدان، بە ویژدانێكی ئاسوودە و بڕوایەكی پتەوەوە، كاندیداكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەڵدەبژێرن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.