دروستکردنی هزری باش لە پێناو هەڵسەنگاندنی باش

  • ئەسکەندەر چاربوتی

کەلەکەبوونی دەیان خەم و رق و رەشبینی و هتد، زۆرجار رێگە نادات مێشک بەشێوەیەکی باش و ئاسایی کاری هزراندنی خۆی ئەنجام بدات، لێرەدا مێشکی مرۆڤ پێویستی بە روونگۆڕینە! ئەگەرنا خاوەنەکەی وا رادەهێنرێت و فێر دەکرێت کە تەنیا لایەنە خراپەکان ببینێت و باس بکات.
ئەگەر مێشکی مرۆڤ بەردەوام تێکەڵەیەک لە روونی (لیبوردن و گەشبینی و هاوکاری) تێنەکرێت، خوێندنەوەیەکی نازانستییانەی بۆ سەرجەم دۆخەکان دەبێت.
بۆیە زۆر جار لە خوێندنەوەکانماندا گشتاندنێکی خراپ بەسەر مێشک دا دەسەپێنین، تەنیا چەند ئافرەتێکی لادەر دەبینین، بەڵام دەیان هەزار کچی پاک و خانەدان نابینین، چەند دز و تاوانبارێک دەبینین، بەڵام دەیان هەزار خێرخواز و پیاوچاکی نێو کۆمەڵگا نابینین، چەند بەرپرسێکی گەندەڵ دەبینین و گشتاندنی دەکەین بەسەر کۆی بەرپرسەکان، پێمان زولمە شانازی بەچەند نووسەر و زانای کۆمەڵگاکەمان بکەین، پێمان شەرمە باسی لایەنێکی باشی حکومەت بکەین، دەیان وەرزشڤانی نێودەوڵەتیمان هەیە هەر ناویان نازانین، کۆمەڵێک تاکی بەرژەوەندیخوازی حزبی دەبینین کە جنێو دەدەن، پێمان وایە هەموو کادرێکی حزبی لەنێو کۆمەڵگادا خراپە و جنێو دەدات!
هەر ئەوەندە نییە کە تەنیا خراپییەکانی یەکتر دەبینین، بەڵکو کاریش دەکەین یەکتر خراپ بکەین! دۆژمنی یەکتر بین و یەکتر بشکێنین.
ئەم روونگۆڕینەی مێشک ئەگەر نەبێت، هەرگیز ئەم قەناعەتە دروست نابێت کە ئەگەر تاکێکی برسی هەبێت، تاکێکی غەدرلێکراو و مافخۆڕاو هەبێت، بە پێی یاسا و شەرع و عورف، تاک بەتاکی ئەم وڵاتە لێی بەرپرسیارە!

  • نڤیسەرێ هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.