ده‌بێت ئاماژه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ دیاریكردنی گرنگی په‌یام
ئەحمەد گلی
هه‌روا بووه و هه‌رواده‌بێت, بۆ دڵنیابوونی به‌رامبه‌ر لهپهیامێك كه‌پێی راگه‌یندراوه, ده‌بێت ئاماژه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ دیاری كردنی پێوه‌ری گرنگی په‌یامه‌كه كه‌پێی گه‌شتووه, جا به‌هه‌ر رێكارێك بێت.
شاراوه‌نیه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق وكۆتایی هاتنی رژێمی به‌عسی فاشست, ده‌رفه‌تێكی زێرین بوو ئێران هاته‌پێش له‌عێراق و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خۆیی پسه‌پێنێت و هه‌ژموونی له‌وڵاتانی ناوچه‌كه زیاتر بكات و ده‌ستێ وه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان بكات.
ئێران سه‌ره‌تا توانی حكومه‌تێكی وه‌لائی له عێراق دابمه‌زرێنێت و عێراق بكات به‌دارده‌ستی و له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندابێت, دواتر په‌ل هاویشتنی بۆ “سوریا‌و لبنان و لیبیا‌و … هتد” وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه په‌ره‌پێدا.
له‌ئێستادا به‌ئاشكرا زۆرێك له‌وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهان ده‌ستیان له‌كاروباری سیاسی ناوخۆیی عێراق هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌هه‌وڵدایه هه‌ژموونی خۆیی زیادبكات و حكومه‌تی داهاتووی عێراق جڵه‌و بكات,
بۆ گه‌شتن به‌م ئامانجه‌ش, شكوگومانی تێدانیه هه‌موو رێگایه‌ك تاقی ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن.
بۆردوومانی دیموكراته‌كان, نه‌په‌یوه‌ندی به‌خۆپیشاندانی ئێرانه‌وه هه‌یه, نهچالاكی دیموكراته‌كان له‌سنوری ئێران, “په‌یامێكی روون و ئاشكرایه گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ بكرێت”, ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد له ئێستادا گرنگه له‌پێناو پاراستنی ده‌سته‌كه‌وته‌كان و ئه‌م ئه‌زموونه كهسهد ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌ریایه خوێنمان له‌پێناودا به‌خشیوه, ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان داهاتوو به‌به‌رنامه‌و پلانه‌وه بهاوێژرێت و سیاسه‌تێكی دروست بكرێت, هیچ جیاوازی نیه بۆ كورد له به‌غدا ” علی یان زید” حوكمران و ده‌سه‌ڵاتدار بێت, پێویسته كورد به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌ستی بتوانێت داكۆكیكاری مه‌فه‌كانی كوردبێت و هه‌ولی جێبه‌جێ كردنی دهستوربدات و بی پارێزێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.