دهۆک، بە بەهای 164 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی ئاو جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ دەدات و بە بەردەوامی پرۆژەكانی ئاو نۆژەن دەكرێنەوە و پرۆژەی نوێ جێبەجێ دەكرێن، ئێستاش لە سنووری پارێزگەی دهۆك هەشت پرۆژە لە سێكتەری ئاو جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەی زیاتر لە 164 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پرۆژانە خەرج كرد.

لەسەر ڕێژەی 17%ى داهاتى ئاو، بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 164,708,750 سەد و شەست و نۆ چوار ملیۆن و حەفت سەد و هەشت هەزار و حەفت سەد و پەنجا دیناری بۆ جێبەجێكردنی حەوت پرۆژە لە بواری سێكتەری ئاو بۆ سنووری پارێزگەی دهۆك خەرج كرد كە ئەو پرۆژانە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەبێت.

پرۆژەكان:
1-حەوشكی لە نزیك وێستگەی كارەبایی، تەناهی، برایەتی، سمێل، كۆچەرا، سمێل-سیزار كەڤن، مسێركی لە قەزای سێمێل.
2-دروستكردنی عەمباری ئاو لە گوندی تۆبزاو لە قەزای سێمێل.
3-پرۆژەی ئاوی گوندی دەرگەلا لە قەزای ئامێدی، ناحیەی كانی ماسێ.
4-گەیاندنی ئاو بۆ گەڕەكی، ترێژانی-كولان لە شێلادزێ لە قەزای ئامێدی.
5-گۆڕینی هێڵی سەرەكی ئاو لە گوندی مائی نەسارا لە ناحیەی كانی ماسی.
6-چاككردنەوەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی پیشەسازی لە قەزای بەردەڕەش.
7-چاككردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی خرشێنیا لە قەزای سێمێل.
8-دابینكردنی تایرا و روونی ئامێر بۆ ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.