نجم الدین محمد قەراجی
بەدڵنیایی وە لەئەستۆی عیراقە، ئەو عێراقەی کە هەندێک قەلەم فرۆش و جاشازادەکان ئەیان ووت با عیراق مووچەمان بداتێ، ئەوانەی خۆیان بە ئۆپوزسیون دەناساند بەردەوام ڕەخنەو بوختانیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، هەرێم نەوتی ڕادەست نەدەکرد ئەیانووت نەوتەکەی بۆخۆی قورغ دەکات، بۆ خوی دەفرۆشی ئەبێت ڕادەستی باوکە عێراقمان بکات، بەڵام دوای ڕێکەوتن کراوە لەنێوان ،حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالی عێراق، ئێستا هەر ئەو دوو ڕوو هەڵپەرستانە
ئەڵێن : ئەوەتا هەرێم نەوتی ڕادەستی دوژمن کرد ، بەحساب هەرێم لەخزمەت خەڵکی هەژارو نەتەوەکەی دایە، کەچی ئێستا سەری مانگ چەند ڕۆژ تێپەڕیوە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، کەچی ئەو زمان درێژانەی کە زمانیان لە باڵای خوێان درێژترە، فزەیان لێوە نایەنەت کەڕولاڵ بوونە، بە رامبەر بە حکومەتی عیراق هەر ئەو کۆنە قوتابیە دۆڕاوەکانی قوتابخانەی دژی کوردایەتی ڕاستەقینەن، زیاتر لە سەد ساڵە کۆمەڵێ جاش و خۆفرۆش وەک سەگ، بە شێوازێکی نوێ و بەناو یاسا و بە شێوازی خۆ حەشاردان، لە پێستی مەڕو بەناو نوسەر لە پێستی ڕۆژنامە نوسی و لە پێستی چالاک و کۆمەڵگەی مەدەنی، هەندێکیان تڕۆکراوی کومەڵگا هەندێک دەرکراو لەحیزب وبازرگانی تەڵەکەبازن، ئەمانە بوونەتە چاوساغی دوژمن دژایەتی کوردستان دەکەن، تەنها ئەیانەوێت دڵی دوژمنان خۆش کەن، ئەی کوا فس فس پاڵەوانەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، ئەوانەی باسی عەدالەتی و خزمەت گوزارییان دەکرد هەر ئەمانە بوون، کەخۆیان کردووە بە فریاد ڕەسی کورد سینگی خۆیان دەردەپەڕێنن، گوایە پارێزگاری لە خەڵکی هەژار دەکەن، ئەی بۆ خۆپیشاندانێک ڕێک ناخەن دژی حکومەتی عیراق، داوای بودچەو مووچەی کوردستان بکەن، یان ئەوە بڤەیە نەوەک ئاغاکانتان لێتان توڕەبن، دوای نان بڕاو دەبن هەندێک لەپەنای ئاینی پیرۆزی ئیسلام، خەلکیان فریوداوە هیچ پارێزگاریان لە ئاینەکەو خاکەکەی، خۆیان نەکردووە هەتا ئێستاش قۆڵی خەڵک دەبڕن و بە پارەی جاشایەتی دەژین، تاوانە ئەوانەی خاک دەفرۆشن ئاوو هەوای کوردستان هەڵدەمژن، لە خێرو بیرەکەشی دەخۆن ( لە غاندیان پرسی؟
کەی مرۆڤ شەرەفی خۆی لەدەست دەدا،
گوتی کاتێ لەخێرو بێری ووڵاتەکەی خۆی
دەخوات وئینتیمای بۆ ووڵاتێکی تر هەیە)
ئەوە ئێوەن هەستی نەتەوایەتی و نەهێشت، واتان کردووە لاو گەنجەکانمان سارد ببنەوە، لە خۆشەویستی نیشتمان کێشەکە ئەوەیە هەمووی ئەبێت پارتی چارەسەری بکات، کە هەڵگری ئاڵای خەباتە خەمی دابین کردنی مووچەو بوودجە و بەرگری کردن بێت لە ئاسایش گەل و ووڵات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.