دوخی سیاسی ئاڵوزی عیڕاق و هەڵوێستی سەرکرایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
عیڕاق هەر لەو کاتەی کە وەک ده وڵەت هاتە دامەزراندن و سێ ویلایەتی سەر بە ئوسمانی بە یەکەوە لکێندران بێ ئەوەی هیچ گرنگیەیەک بە ئیڕادەی سیاسی کورد بدرێت لە باشوری کوردستان
ئەم دەوڵەتە دامەزرێندرا و سیستەمی دیکتاتوری وتوالیتاریان بەسەر هەموو عیڕاقدا سەپاند و کەمینەی سوننی فەرز کرا بەسەر هەموو پێکهاتە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە
ئەمەش وایکرد کە عیڕاق لەو ساتەوە تاکۆ ئەمڕۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئاشتەوایی کومەڵایەتی بە خویەوە نەبینێت و دوچاری فەوزای سیاسی و کومەڵایەتی و ئەمنی بەردەوام بێت لە گشت قوناغەکاندا
دوێنێ سوننە و ئەمڕۆش شیعە بۆ ماوەی یەک سەدەو بیست و دوو ساڵی تەواو لە ڕوی بیر کردنەوەی سیاسی هەڵگری یەک تێڕوانین
سیاسەتی ڕەتکردنەوەی بەرامبەر و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی تایبەتمەندیەکانی ئەوانیتر لەسەرۆی هەموشیانەوە کورد بەردەوامە و هیچ ئۆمێدێک نەماوە و نیە بۆ پێکەوە ژیانی سیاسیانە و ئاشتیانە و متمانەی سیاسی بە تەواوەتی لە قەیراندایە
ڕژێمەکانی عیراق هەشتا و سێ ساڵ بە ئاگرو ئاسن ڕوبەڕوی کورد بوونەوە
دوای دووهزارۆ سێ بە هەمان شێوەو لەسەر هەمان ئەقڵی تاکڕەوی و ڕەگەرپەرستی پڕۆسیەی سیاسی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت بێ ئەوەی هەنگاوێک بەرەو دیموکراسیەت بهاوێژن
جا پرسیار ئەوەیە ئەقڵی تاکڕەو و شوفینی چون بنەماکانی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق جێبە جێ دەکات لە کاتێکدا تاکە زامنی یەکلاکردنەوەی ناکوکی و کێشە هەڵواسراوەکان دەستوری هەمیشەیی عیڕاقە
هەربویەش دەستوریش وەک مەرکەبی سەر کاغەز ماوەتەوە و پەراوێز خراوە
“ڕژێمەکانی عیراق هەشتا و سێ ساڵ بە ئاگرو ئاسن ڕوبەڕوی کورد بوونەوە”
شایانی باسە لە دوایین هەڵوێستی سەدردا ئاشکرایە
دوو پێشنیارەکەی سەدر کە بریتین لە یان هەڵبژاردنی پێشوەختە یانیش خوپێشاندانی بەردەوام
بە بڕوای خوم هەردوو پێشنیارەکە دوخی سیاسی عیڕاق ئاڵوزتر لێدەکات و لەوانەشە عیڕاق بەرەو شەڕێکی ناوخۆ پەل و پوو بهاوێژێت
کەواتە ڕەوشی سیاسی عیڕاق چارەنوس و ئایندەیێکی ئاڵوزتر چاوەڕوانیەتی
لێرەوەیە واباشە هەرێمی کوردستان بۆ هەر ڕۆداوێکی سیاسی کە لە ئایندە دا سەر هەڵبدات خۆی بوی ئامادە بکات
بەڵام چون؟
پێش هەموو شتێک ڕێکخستنەوەی ماڵی خومان پێویستە تاکۆ یەکهەڵوێستی سیاسی بێتە کایەوە و پێکەوە لە ئامادە باشییدا بین بۆ بەرگریکردن لە هەردەست درێژیەک بو سەر هەرێم و مافە ڕەواکانی..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.