دوو باڵی یەک هەڵۆ
ئەسرین عاسی شوانی
هەڵۆ ئەو باڵندە تیژڕەوە،بیرتیژە خێرا ڕەوەیە،کەلە دورترین شوێن و لە بەرزترین بەرزایی پەی بەنێچیرەکەی دەبات ولە ئان و ساتی خۆی دا ئەیپێکێ، حیکمەتی ئەو هێزە کاریزمایەی جوتە باڵەکەیەتی،کە جوتی کردن ئەستەم لە بەردەمی دا ناهێڵێ،ئەوجا چڕنۆک و پێیە بەهێزەکانی ئایندەی نەوە دوای نەوەی ڕوناک دەکاتەوە،پارتی دیموکراتی کوردستان،بە بەستنی کۆنگرەی چواردە،هاوشێوەی ئەو هەڵۆ بەرزە فڕەیە،بە سەرۆکایەتی کاک مەسعود بارزانی و هەڵبژاردنی جێگران و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی،نەخشە ڕێگایەکی داڕشت تا ئایندەی کوردو شۆڕشی کوردستان بە ڕۆشنی و جێگای ئومێدی داهاتوو ڕوناک بکاتەوە،لەبەر ئەوە کۆنگرەو ئەندامانی کۆنگرە لە هەڵبژاردن و دەستنیشان کردنی سەرۆک و جێگران و سەرکردایەتی دا زۆر ژیرانە،ئەو کەسانەیان دەستنیشان کرد کە پێویست و زەروریەتی قوناغەکەو ئەمڕۆی بزافی گەلی کوردستانن،بۆیە کۆنگرە پێچەوانەی هەندێ لە نەیارەکانی پارتی باسی لێوە دەکەن،کۆنگرەیەکی زۆر سەرکەوتوو،پڕلە دەسکەوت بوو،چونکە زۆر کادیری تازەو بە ئەزمون و گەنجی هێنایە پێشەوە،کە دەکرێت جوڵەیەکی تازەو خێراتر بە خەباتی پارتی بدات لە پەیڕەوکردنی ستراتیژیەتی پارتی دا،ئافرەت کە بە نیوەی کۆمەڵ ئەچوێندرێ،لەم کۆنگرەیە پارتی و لە سەر پێشنیاری سەرۆک بارزانی ڕێژەی ئافرەتان و جوڵە پێکردنیان بۆ گرتنە دەسی دەسەڵاتی سیاسی بڕەوی پێ درا،تا ئافرەتانی شۆڕشگێڕی کوردیش،ڕۆڵ و ئەزمونی خۆیان لە مەیدانی پارتایەتی و کوردایەتی دا، تاو بدەن و لە سایەی پارتی و پەیامەکانی سەرۆک بارزانی دا ڕۆڵ و پایەو ئەرکیان ببینرێت،بۆیە دەبینین کۆنگرەی چواردە،چەندین ئافرەتی بەتواناو شۆڕشگێڕو دڵسۆزی پارتی هێنایە پێشەوە،تا ئەرکی بەرپرسیارێتی بکەوێتە ئەستۆیان و،وەک ئەوەی هەیە نەخشیان لە بنیاتنانی داهاتوی کوردستان دا هەبێت،بۆیە دەکرێت بوترێت کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان،بە جوڵە سیاسی و بەهێزەکانی،خەونی دوژمن و نەیارانی پارتی لە گۆڕ ناو،زیاتر پارتی بە جوڵە خست لە بەدیهێنانی خەونی گەلەکەمان،بەو هەموو گۆڕانکاریەی کە کۆنگرە ئەنجامی داو،هەر لە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و هێنانە پێشەوەی کادێری تازەو گەنج و خۆێن گەرم و زیادکردنی ڕێژەی ئافرەتان و خۆێندنەوەی باش بۆ بەرنامەو پەیڕەوی کۆنگرە،کە هەموو لایەنەکانی دەستنیشان کردوەو چارەی بۆ هەموو کەموکوڕی و کەمتەرخەمیەکان دەستنیشان کردبوو،بۆیە کۆنگرەی چواردە لەم کات و ساتەدا کە پێویستیەکی هەنوکەی بوو ببەسترێ دەسکەوتەکانی زۆر لەوە زیاترن کە پێشبینی دەکرا،بەجۆرێک دوژمن و نەیارەکانی پارتی توشی شۆک کردوە،کە پێیان وابوو بەستنی کۆنگرە،دەبێتە هۆی لەبەریەک هەڵوەشانی پارتی و دروست بونی دوو بەرەکێ،بەڵام ئەوەی بینرا پێچەوانەکەی بوو.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.