دوو سه‌ركرده بلیمه‌ت و قوتابیی ڕێبازی بارزانی
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌میشه له قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا رۆڵی سەركردەی كارێزما لە تێپەڕاندنی كاته پڕكێشه‌كاندا ڕۆڵی یەكلاكەرەوە و چارەنووسسازە ده‌بینێت به‌تایبه‌ت له كاتی رووداو و پێشهاته سروشتییه‌كان و قه‌یرانی ئابووری و جه‌نگ و ته‌ندروستی ، بۆیه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی دیپلۆماسی و مرۆڤایه‌تی و سیاسییه‌وه ده‌بینرێت و به‌كرده‌یی له‌لایه‌ن هه‌ر دوور سه‌ركرده نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پیادەكردنی سیاسەتێكی ورد و دروست و رژد لە ئیدارەدان و مامه‌ڵه‌كردنی و چۆنێته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قەیرانەكان و ئینجا دوورخستنەوەی هەڕەشە نێوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ سەر قه‌واره‌ی هەرێمی كوردستان و ئینجا پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دوونیایی ده‌ره‌وه‌یه .
هاوخه‌می و په‌رۆشی هه‌رێمی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ باكووری و رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی كردنی وڵاتی توركیا و سووریا له‌رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه به ڕهچاونهگرتنی هه‌موو ئه‌و رووداوه مێژوو و تاوانانه‌ی كه داگیركه‌رانی كوردستان به‌سه‌ر گه‌لی كوردیان هێناوه و ئینجا هه‌ست و سۆزی مرۆڤدۆستی كورد و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و پشتیوانیكردنی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری لێقه‌وماوانی رووداویی بوومه‌له‌رزه و ناردنی هاوكاری پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه و هه‌روه‌ها هه‌ر له یه‌كه‌م چڕكه ساتی بووله‌رزه‌كه و هاتنه‌سه‌ر هێڵی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئاماده‌كاری بۆ ناردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له رووی ته‌ندروستی و خۆراك و فریاگوزاری ئاماژه‌یه‌كی روونه به رۆڵ و سه‌ركردایه‌تیكردن له كاته هه‌ستیاره‌كاندا بۆ نه‌ته‌وه و دراوسێیه‌كانیان .
هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم و جوڵه سیاسییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی هه‌بوو و به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵه‌كانی مه‌سروور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان چ به ناردنی شاند و چاودێریی كاری شانده‌كان و په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌مه له كوردستان، ئه‌مانه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و لێکگه‌یشتن و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ن به كارامه‌یی و بڵیمه‌تی سه‌ركردایه‌تیی كردن و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو وپێشهاته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا .
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و بانگهێشت و سه‌ردانه فه‌رمییانه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێودهڵهتییانه بۆ هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی به‌توانا و كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تیی كاریگه‌ری و جێگه‌ی متمانه ئاماژه‌ن به‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارێزگاریكردنه له هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاووڵاتییان و پێكهاتەكان بمێنێتەوە وای كردووە بەردەوام كار لەسەر بنەمای بێلایەنی لە سیاسەتی دەرەكی و هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێكان و راكێشانی بەرژەوەندییە هەرێمی و جیهانییەكانییە دژبەیەكەكان كە ئەمەش وایكردووە هەرێمی كوردستان لە ناوچەی پێكدادانی بەرژەوەندییەكان ببێتە هەرێمی بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییەكان و مایەی ئاشتی و دڵنیایی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌یه كه بۆ وڵاتانی كه‌نداو و دراوسێ و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتكردنی هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و بەشداری و چالاكییەكانی لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس و كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی میونشن دەردەكەوێت، مامەڵەكردنی وەك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه و ژمارەیەكی كاریگه‌ری و دیار لە نێو هاوكێشە هەرێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بەتایبەتی بوون بە هاوبەشێكی سەرەكی كۆمەڵگای ئازادی نێودەوڵەتی لە چارەسەركردنی قەیرانی جیهانی وزە و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتان ، كه ئه‌وه‌ش پالپشته بۆ هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی گەشەسەندووتر لە ناوچەكە و جیهان دەبات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.