دوو هاووڵاتی لە شنگال رفێندران

زێ بادینان ، سۆرانی.

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی وەردیە لە سنووری شارۆچکەی شنگال لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

دوو هاووڵاتی دانیشتوی شنگال بە ناوەکانی برجس خەلیل عەبدۆ و جەمیل خدر سەرحان، کە خەڵکی گوندی وردیەن، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراون و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە.

کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییەش داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەن، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی نزیکدا چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.